لەساڵی 1972 لەشاری #سلێمانی# لەدایک بووە. هەر لەتەمەنی منداڵییەوەئاشنای گۆرانی و هونەری کوردی بووە. لەساڵی 1993 یەکەمین بەرهەمی گۆرانی تۆمار کردووەو هەر لەو ساڵەشا بووەبەئەندام لەتیپی مۆسیقای فۆلکلۆری کورد و هەمو ساڵێکیش لەگەڵ ئەو تیپەدا بەشداری چەندین فیستیڤاڵ و کارەهونەرییەکانی ئەو تیپەی کردووەهەتاوەکو ساڵی 1997 لەو تیپەدا ماوەتەوە. لەدووای ساڵی 1997 وەسەربەخۆیانەکاری هونەری ئەنجامداوە. سامان عومەر خێزانی هەیەو خاوەنی دوو منداڵەبەناوی کەژیەو کۆژین.
هونەرمەند سامان عومەر ئێستاش بەردەوامەلەکاری هونەریدا و بەرپرسی کۆمپانیای چوار چرایە(بەشی سلێمانی) بۆ بەرهەم هێنانی کاری هونەری.