تاهیر ئەحمەد سادق حەوێزی
لە #01-07-1919# لە شاری کۆیە لەدایک بووە، خوێندنی سەرەتایی لە کۆیە تەواوکردووە. دواناوەندی لە #هەولێر# خوێندووە.
لە ساڵی 1947 بووە بە مامۆستا لە ماوەت. هەروەها مامۆستا بووە لە قەڵادزە و #سلێمانی# و (شێخ ئەحمەد لە پارێزگای عەمارە) هەروەها مامۆستا و بەڕێوەبەری خوێندنگەی ئیلنجاغی گەورە.
لە ساڵی 1951 دەگەڕێتەوە کۆیە و دەبێتە مامۆستا لە قوتابخانەی یەکەمی کۆیە تا ساڵی 1970 خۆی خانەنشین دەکات.
لە ساڵی 1962 لەگەڵ کۆمەڵێک لە فەرمانبەر و مامۆستایانی کۆیە 8 مانگ زیندانی کردووە. لە کۆنگرەی یەکەمی یەکێتی مامۆستایانی کوردستان لە شەقڵاوە بەشداری کردووە.
لەپاش خۆی ئەم بەرهەمانەی بۆ بەجێ هێشتووین:
=KTML_Bold=چاپکراوەکان:=KTML_End=
1-مێژووی کۆیەبەرگی یەکەم
2-شەوچەرە-بەرگی یەکەم
3-مێژووی کۆیە-بەرگی یەکەم بەشی یەکەم
4-دیوانی ئەختەر
=KTML_Bold=ئەو بەرهەمانەی کە ئامادەن بۆ چاپ:=KTML_End=
1-مێژووی کۆیە-بەرگی دووەم بەشی یەکەم
2-شەوچەرە-بەرگی دووەم-بەشی دووەم
3-مێژووی تەواوی ناتەواو
4-وردەکاری زوبانی کوردی
5-فۆلکلۆری ناوچەی کۆیە
6-ژیاننامەی چەمیل ئاغای حەوێزی
7-بەندی پێشینان [1]