شوێنی لە دایک بوون: #هەولێر# گەرەکی خانەقا.
ساڵی لە دایک بوون: دیار نییە چونکە دایک و باوکی ناکۆک بوون لەسەر ساڵی لە دایک بوونی، هەموو جار دەبووە شەڕیان لەسەر ڕێکەوتی لە دایک بوون، یەکێکیان دەیوت کە (شێرۆ) لە دایک بوو جوولەکە لە هەولێر ڕۆشتبوو، ئەوی دیکەیان بەرپەرچی دەدایەوە دەیووت نەخێر جوولەکەکان نەڕۆشتبوون، هەر لەبەر ئەوە ساڵی لەدایک بوون دەکرێت 1951 بێت یان 1952.
لە شاری ڕەواندز چوار ساڵی قۆناغی سەرەتایی لە قوتابخانەی پاشای گەورە خوێندووە، پاشان پۆلی شەشی سەرەتایی چوونەتەوە هەولێر لە قوتابخانەی (ئیبن خەلەکان) بووە، تا قۆناغی بەر لە زانکۆ خوێندنی لە هەولێر تەواوکردووە.
پلەی زانستی: بەکالۆریس لە زمان و ئەدەبی ئینگلیزی/ زانکۆی بەغدا ساڵی 1974-1975.
لە ئابی 1977 لە ئامادەیی پیشەسازی کارەبا و ئەلکترۆنی #سلێمانی# دامەزراوە، پاشان لە کۆتایی ساڵی 1978 گواسترایەوە بۆ ئامادەیی بازرگانی سلێمانی تێکەڵ.=KTML_Photo_Begin=https://www.kurdipedia.org/files/relatedfiles/2008/326/0005.JPG=KTML_Photo_Alt=شێرزاد حەسەن=KTML_Style=width:20%;height:20%;float:right;=KTML_Photo_Target_Link=https://www.kurdipedia.org/files/relatedfiles/2008/326/0005.JPG=KTML_Photo_End=
1. لە ساڵی 1994 ە وە تا حوزەیرانی 1997 لە ڕێکخراوی نا دەوڵەتی سەر بە بەریتانیا کە ناوی MGA بوو کاری کرد لە بەشی پەروەردە و ڕاگەیاندن بۆ ماوەی 2 ساڵیش سەرنووسەری گۆڤاری ئاوات و هێڤی بوو کە ڕێکخراوەکە دەریدەکرت بۆ منداڵان و قوتابییان، ئامانجی ئاگادار کردنەوە بوو لەبەرانبەر ترس و هەڕەشەکانی (مین- لوغم) .
2. لە هاوینی 1997 بە بانگهێشتێکی ئەدەبی چووە وڵاتی فنلەنداو لە حوزەیرانی هەمان ساڵدا لە کۆنفرانسێکی جیهانید لە بەردەم ژمارەیەکی زۆر لە نووسەرانی ڕۆژهەڵات و ڕۆژاوا موحازەرەیەکی ئەدەبی پێشکەش کرد لەسەر (زمان و کەسێتی نووسەر) .
بۆ دە مانگ وەک پەنابەر لە شاری (تامپێری) ژیا و پاشان چیرۆکی پەنابەرییەکەی بەتاڵ کردەوە و لە بەهاری 1998 گەڕایەوە کوردستان. داوەتە ئەدەبییەکە لەلایەن (یانەی قەڵەمی جیهانی) ییەوە (Pen Clup) بە ڕێوە چوو..
3. لە حوزەیرانی 1998 ە وە لە ڕێکخراوی (UNESCO) تا هاتنی ئەمریکا لە ساڵی 2003.
کاری سەرەکی پەیوەندی بە هاوکاری نێوان ڕێکخراوەکە لەگەڵ دەزگای پەروەردەی کوردستان و قۆناغی خوێندنی باڵاوە هەبوو، ئەندامی کارای پرۆگرامەکان بوو
4. لە هاوینی ساڵی 2003 تا هاوینی 2007 وەک سەرپەرشتیاری پسپۆڕی کاری کرد.
5. لە مانگی ئەیلوولی 2007 تا هەنووکە تەکلیف کراوە بە ڕاپەڕاندنی کاروباری ڕاگەیاندن و بە و بە دوادا چوونی کێشەو گرفتەکانی پەروەردە لە پارێزگای سلێمانی..
6. وەک چاپکردنی پەڕتووک، خاوەنی چوار کۆمەڵە چیرۆک بە ناوی (تەنیایی، گوڵی ڕەش، گەڕەکی داهۆڵەکان، پیرە پەپوولەکانی ئێواران) و دوو ڕۆمان و سێ نۆڤلێت (پێدەشتی کارمامزە کوأراوەکان، تەمی سەر خسند، حەسار و سەگەکانی باوکم، خەونی جاڵجاڵۆکەکان، ژنێکی منگن) و پتر لە بیست پەڕتووکی وەرگێڕان لە بواری شیعر، چیرۆک، ڕۆمان، شانۆگەری، دەروونناسی، هونەر، ڕاگەیاندن، کۆمەڵناسی و سیاسەت هەیە کە لە ئینگلیزیەوە کراوون بە کوردی.
7. بەشداری ڤیستیڤاڵی هاوینەی ئەدەبی (ئەدنبرە - Bookcase) بوو لە هاوینی 2007 لە سکۆتلەندا.
8. سەرباری ئەوەی کە لە بیست ساڵی ڕابردوودا لە بواری بەرگری کردن لە مافی منداڵان و ژنان و پەروەردە و پاراستنی ژینگە لە کۆڕ و کۆبوونەوەی زۆر بەشدار بووە لەتەک نووسین لەو بوارانەدا. سەرباری بەشداریکردن لە کۆرس و سیمیناری پەروەردەیی لە عەممان، بەریتانیا و چین.
=KTML_Link_External_Begin=https://www.sherzadhassan.com/index.php=KTML_Link_External_Between=ماڵپەڕی تایبەتی شێرزاد حەسەن=KTML_Link_External_End=