میرزا قادر یا عەبدولقادر (ئۆلقادر یا ئەولقادر لە کۆمەڵی گۆرانەکاندا) کوڕی کوێخا محەمەدی پاوەیییه. لە ساڵی 1849 لە شاری پاوەی هەورامانی لهۆن لەدایکبووه.
ناوی خۆی کە قادرە وەک نازناو لەهۆنراوەکانیدا بەکاریهێناوه. خوێندنی لەمەڵبەندی زیندەگانی باب و باپیرانی بووه.
عەوداڵی زانیاری بووه، لە هەموو جێیێک بۆی گەڕاوە و لە هەموو سەرچاوەیێکیش وەریگرتووه، تا گەیشتۆتە پلەیێکی دیار لەخوێندەواری و ڕۆشنبیریدا، هەر لەبەر ئەوەش میرزای پێ وتراوه.
ڕەوشتی خێڵایەتی کاری گەورەی کردۆتە سەر ژیانی و لە ئەنجامدا تووشی تەنگوچەڵەمەی کردووە و ناچار بووە مەڵبەندی خۆی بەجێ بهێڵێ و ماوەیەکی ژیانی لە کاشتەر بباتە سەر. هەر لەوێشەوە نامە هۆنراوەییەکەی کە بەناوی شەماڵ بووە بۆ دلبەر نازەنینەکەی خۆی پەریزاد ناو ناردووه.
قادر ماوەی دوو ساڵێک لەقەڵای جوانڕۆ نووسەری (سکرتێری) دیوانی محەمەد بەگی #جوانڕۆ#یی بووه. ماوەیەکیش لە#کرماشان# ژیاوە و ئاشنایەتی و دۆستایەتی لەگەڵ سەید ساڵحی نیعمەتوڵڵاهی (1834 -1905) شاعیری ڕەندی کورد بووه.
قادر لە دوا ساڵانی ژیانیدا تووشی کەم بینایی بووە تا لە ساڵی 1910 هەر لە پاوە کۆچی دوایی کردووه.[1]