نازناوی مەلا ڕەسووڵ کوڕی مەلا مەحمودی بێتووشییه، باوکی لەبێتووشەوە هاتووە بۆ #کۆیە# و لەوێ نیشتەجێ بووه، ئینجا مەلا ڕەسووڵ لە کۆیە لەدایک بووه، باوکی لە مزگەوتی منارە مەلا بووه، ڕەسووڵی کوڕی لای ئەو خوێندوویەتی، لە دوای مردنی باوکی جێنشینی ئەو بووە و حوجرەی خوێندنی داناوە و زانستییەکانی ئایینی ئیسلام و زمانی عەرەبی فێری قوتابییان کردووه.
مەنفی زمانی فارسی زانیوه، لەبەر ئەوە لە سەردەمی داگیرکردنی کۆیە لەلایەن ئینگلیزەوە بووە بە وەرگێڕی داگیرکەرە ئینگلیزەکان چونکە هەندێک لەو ئەفسەرە ئینگلیزانە ڕۆژهەڵاتناس بوون زمانی فارسییان لە کوردی باشتر زانیوه.
مەنفی لە بنەماڵەی بێتووشییه، لەو خێزانەدا زانا و شاعیری گەورە هەڵکەوتوون، لەوانە مەلا عەبدوڵڵای بێتووشی ناودار، شاعیری ئەم ناوە پەیوەندی بەکاک مستەفای هیران سافی بووه، نێوانیان خۆش بووه، هەڵبەستی بەسەر سافیدا هەڵداوه.
لە ساڵی 1919 مەنفی کراوە بە بەڕێوەبەری قوتابخانەی سەرەتایی لە کۆیە کە ناوی ئوولا واتەیەکەم بووه.
مەنفی لە ساڵی 1921 لە کۆیە کۆچی دواییکردووە و هەر لەوێش نێژراوه. [1]