ساڵح یا سەید محەمەد ساڵح لەمێژووی وێژەی کوردیدا بەمیر ساڵح حەسەنی نیعمەتوڵڵاهی #کرماشان#ی ناسراوه. نازناوی لەرێکخراوی تەریقەتی سۆفیزمی نیعمەتوڵڵاهیدا حەیران عەلی شا بووه. ساڵح ناوی حەسەنی هەڵگرتووەچونکەسەید بووه، لەنەوەی حەسەنی کوڕی عەلی کوڕی ئەبوتالیب، نیعمەتوڵڵاهی پێ وتراوەچونکەدەروێش و ڕێبەری تەریقەتی نیعمەتوڵڵاهی بووه، بەکرماشانی ناسراوەچونکەلەساڵی 1834 لەئاوایی ماهیدەشتی سەر بەکرماشان لەدایکبووەو زۆربەی ژیانی لەوێ بردۆتەسەر.
تەریقەتی نیعمەتوڵڵاهی کوڕی میسر عەبدوڵڵا (1329 - 1430) دامەزراوه. ئەم زاتەلەحەڵەب لەدایکبووه. سەردەمی لاویەتی لەبەغدا بردۆتەسەر. لەتەمەنی بیست و چوار ساڵیدا حەجی کردووەو حەوت ساڵ لەمەککەماوەتەوه. لەسەمەرقەند و هەرات ژیاوه، لەدواییدا شاری ماهانی کردووەبەمەڵبەندی ژیانی و دوا قۆناغی کەبیست و پێنج ساڵ بووەلەوێ ژیاوه. لەتەمەنی سەد ساڵیدا کۆچی دوایی کردووه. ئارامگای لەشاری ماهان لەجێگەی پیرۆزەکانی دەروێش و سۆفیانی تەریقەتەکانی سۆفیزمەبەتایبەتی تەریقەتی نیعمەتوڵڵاهی. لەشیعردا دەستی باڵای بووه.
سەید ساڵح هێشتا لەتەمەنی لاویدا بووەکەژیانی گۆشەگیری هەڵبژێراردووەو زۆربەی کاتی لەحوجرەی مزگەوت بردۆتەسەر. ڕۆژگاری خۆ دروسکردن و باوەڕ بەخۆکردن لەژیانی شاعیردا بەسەر دوو مەبەس دابەش کرابوو. یەکەمیان فێربوونی زانستییەکانی ئایینی ئیسلام بووه، دووەمیان بیرکردنەوەلەگێتی بێ پایانی سۆفیزم.
لەتافی لاویدا لەدوای ئەوەی هەندێ لەزانستییەکانی ئیسلام و نهێنییەکانی سۆفیزمی لا ئاشکرا بوو، بۆ زێدەکردنی زانیاری لەبارەی شەریعەت و تەریقەتەوەڕووی کردۆتەشاری کاشان و بەدیداری شێخ محەمەد حەسەنی کاشانی شاد بووه. ئەم کەسەیەکێک بووەلەشێخ و ڕێبەرەگەورەکانی تەریقەتی حەققەی نیعمەتوڵڵاهی کەئەویش نازناوی عەبد عەلی شا بووه.
لەدوای خوێندن و وەرگرتنی سولووکی پێویست لەبابەت ئەم تەریقەتەوه، سەید ساڵح ئیجازەی تەریقەتی نیعمەتوڵڵاهی لەم شێخەوەرگرتووه. لەو کاتەی هیوای دێتەجێ و مەبەسی خۆی دەست دەخا، دەکەوێتەسەر هەوەسی گەڕانەوەی بۆ وڵاتی خۆی. بەم جۆرەدەگەڕێتەوەکرماشان، بەڵام پێ ناچێ دووبارەڕوو دەکاتەوەکاشان و جارێکی دیکەبەدیداری شێخی ڕێبەری شاد دەبێ.
لەپێناوی بەهێزکردنی گیانی سۆفیزم لەناو دڵ و دەروونی و پاککردنەوەی گیانی لەهەموو خەوشێک ڕوو دەکاتەمەشهەد لەخۆراسان، لەیەکێ لەژوورەکانی ئارامگای ئیمام عەلی کوڕی مووسای ڕەزا خەریکی ڕیازەتی سۆفیزم دەبێ. لەپاش ماوەیێک دەگەڕێتەوەکاشان و لەوێ مۆڵەت لەشێخی گەورەی دەخوازێ ڕێگەی بدا و بگەڕێتەوەوڵاتی خۆی و لەوێ ببێ بەیەکێ لەڕێبەرەکانی تەریقەتی حەققەی نیعمەتوڵڵاهی.
سەید ساڵح لەماوەی زیاتر لەسی ساڵ خانەقای تایبەتی خۆی بووه. ڕێبەری سەدان کەسی کردووه، بیروباوەڕی تەریقەتی حەققەی نیعمەتووڵڵاهی بڵاوکردۆتەوه. لەماوەی نیشتەجێبوونی لەوڵاتی خۆیدا زیارەتی ئارامگای هەموو ئیمامانی شیعەی کردووەلەوڵاتی ئێراقدا. سەید ساڵح لەساڵی 1905 کۆچی دوای کردووه، لەسەر داوای خۆی لەگۆڕستانی گشتی دەرەوەی ئاوایی فەیزاباد نێژراوه. ئەم ئاوایییەسەر بەشاری توربەتی حەیدەرییەلەئورستانی نۆیەم (خۆراسان)ی ئێران، کەوتۆتەلای باشووری نیشابوور و ڕۆژهەڵاتی کاشمەر.
دیوانی شاعیر بۆ جاری یەکەم لەساڵی 1917 لەکرماشان چاپکراوه. وەکو دەردەکەوی ئەم چاپەکەموکووڕی زۆری تێدا بووه. بۆ جاری دووەم لەلایەن محەمەد حەسەنی حەیرانی لەساڵی 1945 لەچاپخانەی کاوەلەکرماشان لەچاپ دراوەتەوەبەناوی (کەنزولعیرفان کنز العرفان- دیوانی غەزەلیاتی حەزرەتی میر محەمەد ساڵح حەسەنی نیعمەتوڵڵاهی موللەقەب بەحەیران عەلی شا). بڵاوکەرەوەپێشەکییێکی بۆ ئەم چاپەنووسیوەتەوه.