کەیفی ناوی فەتحوڵڵایه، بەکەیفی جوانڕۆیی ناوبانگی دەرکردووه. زانیاری لەبابەت ژیانییەوە زۆر کەمە. لەبارەی جێگەی لەدایکبوون و ژیانی بەرایی شاعیرەوە حاجی قادری کۆیی دەڵێت:
لەکوێرە دێیێ کەکەیفی تیا بی فیردەوسه
جەهەننەمە کەنەما (کەیفی) شاری قوستەنتین
ناوی کوێرەدێ لێرەدا دوو واتا هەڵدەگرێ: یەکەمیان ئەو گوندەی کەیفی تێیدا لەدایک بووەو ژیاوەناوی کوێرەدێ بووه، دووەمیان گوندێکی بچووک و کاول و بێ بایەخ.
کەیفی لە ساڵی 1814 لەو گوندەی ناوچەی جوانڕۆ لەدایک بووه. لەبەر هەر هۆیێک بێ یا وەک فەقێیێک مەڵبەندی خێزانی خۆی و باب و باپیرانی بەجێهێشتووە و لە کۆیە نیشتەجێ بووه، ئەو کاتەلەتەمەنی مێردمنداڵیدا بووه.
بەپێی ئەو زانیارییانەی حاجی قادری کۆیی دەریدەبڕێ دەبێ کەیفی لەشارەزوور لەدایک بووبێ، لەبەر ئەوەبەشارەزووریش ناوبانگی دەرکردووه. لەوانەیەڕاستییەکەئەوەبێ کەیفی خەڵکی جوانڕۆ بێ، قۆناغی یەکەمی کۆچکردنەکەی شارەزوور بووه، لەوێوەلەدەوروبەری ساڵی 1863 ڕووی کردۆتەکۆیه. وەکوو هەموو فەقێییکی بێگانەبووەبەمیوانی مزگەوت بە مەبەستی زیندەگانی و تەواوکردنی خوێندنی حوجره.
کەیفی لەلای مەلا عەبدوڵڵای جەلی خوێندوویەتی. لەودەمەدا کۆمەڵێک لەمەلا و فەقێیانی مزگەوت دەمیان لە شیعر شیعرێن و شەرەشیعریان دەکرد. وا ڕێک دەکەوێ شێخ ڕەزا ماوەیێک لەکۆیەدەژی بە مەبەستی خوێندن و میوانی شێخ غەفووری مامی دەبێ. لەسەر شیعر وتن ناخۆشی دەکەوێتەنێوان کەیفی و شێخ ڕەزا و ئەو کەسانەی دەم لە شیعر دەدەن.
ئەنجامی ئەم مەسەلەیەدەگاتەئەوەی کەیفی ڕیسوا ببێ و هیچی بۆ نەمێنێتەوەتەنیا ئەوەنەبێ لە ساڵی 1869 کۆیەبەجێ بێڵێ هەتا هەتایه، بەڕێگەی هەولێر و مووسڵ و حەڵەب ڕوو بکاتەئەستەمووڵ. لەوێ حاجی قادر جارێکی تر دەست لەملی یەکتری دەکەنەوه.
دەڵێن کەیفی لەئەستەمووڵ پەیوەندی لەگەڵ باڵیۆزخانەی فەرەنسا بووەو شارەزایی لەزمانی فەرەنسی پەیدا کردووه.
وا دەگێڕنەوەکەیفی تەنیا هۆنەرەوەی شیعر نەبووه، بەڵکوو دەس ڕەنگین و وەستای کۆڵین (زەنگوگراف و لیتوگراف) و دارتاشین و مۆزاییک و گرافیک و خەت خۆشیش بووه.
کەیفی لە ساڵی 1883 لەئەستەمووڵ کۆچی دوایی کردووه. تا ئێستا گۆڕی نەدۆزراوەتەوه.
نموونەیەک لە شیعری کەیفی جوانڕۆیی:
پەرچەم و زولفی
کافرە مەستە چاوەکەی غارەتی دین و دولبەرە
پەرچەم و زولفە خاوەکەی بۆنی لە میسک و عەنبەرە
زوڵفی سیاهی وەک زرە تاکو دەگاتە کەمبەرە
شکەن شکەن گرە گرە حەڵقەی چین و چەم بەرە
لە چینی زوڵفی تا بە تا، خوتەنی خۆتەن خەنا خەتا
لە پێچی پەرچەمی هەتا نەزەردە کەی موعەتەرە
ڕوومەتی مەهی (نەخشە بی)ی خەئی غەریبی لای لەبی
موتلعی چاهی غەبغەبی( خدر))سەر ئابی کەوسەرە
قەد و باڵا و ئافاتە، قامەتی یا قیامەتە
ناز کەری نەزاکەتە ئافەتی جوملە کیشوەرە
کەیفی لەبەر گرینی تۆ، کاوە لە مەنزڵی( دڵی)
سینە لەبەر گرینی تۆ، کون کونە میسلی پەنجەرە.[1]