ساڵی 1952 لە شاری #سنە# لە دایک بووە. دەرچووی زانکۆیە لە بەشی ئەو منداڵانەی کە نابیستن. ساڵی 1969 وەکوو یەکەمین کاری شانۆیی خۆی ڕۆڵی لە شانۆگەرییەک بینی لە دەرهێنانی هونەرمەند سدیق تەعریف. لە دواناوەندی لە یاری گۆڕەپان و مەیدان چالاکی کردووە و بۆ چەندین ساڵ پاڵەوانی یارییەکانی شاری سنە بووە. هەروەها لە تەمەنی 15 ساڵییەوە خولیای هۆنینەوەی شیعر بووە کە تا ئێستاش درێژەی پێداوە. ساڵی 2000 تا 2003 بوو بە سەرۆکی ئەنجوومەنی ئەدەبی شاری سنە و هەروەها یەکێکە لە دامەزرێنەرانی NGOی بەرگری کردن لە تووشبووان بە مادە سڕکەرەکان لە ساڵی 1999 تا 2002.
سیمین خانم ساڵی 2003 ئەندامی لێژنەی بەرپرسیاری ماڵی ئومێد بووە کە ئەو منداڵانەی کە بێکەسوکارن بەرپرسیاریەتیان بگرن ئەستۆ و ئاگاداریان بن. هەروەها ئەندامی لێژنەی دامەزراندنی بنکەی نووسەرانی کوردستانی ئێران بووە. ئێستاش سەرۆکی کۆمیتەی ئافرەتانی کوردە لە انجمن جهانی قلم واتە ئەنجوومەنی جیهانی پێنووس و هەروەها ئەندامی ئەنجوومەنی جیهانی منداڵان لە پێشەوەن و تا ئێستا لە زۆربەی کۆڕ و کۆبوونەوە و سێمینار و کۆنفرانسەکانی شارە جۆراوجۆرەکانی ئێران و هەرێمی کوردستان و هەروەها دەرەوەی وڵاتدا بۆ پێشکەش کردنی وتار بانگهێشت کراوە. خاتوو چایچی خاوەنی دوو کچە بە ناوەکانی ستارە تەمەن 32 ساڵ و بەرهارە تەمەن 30 ساڵ و هەروەها سێ کوڕە بە ناوەکانی ڕووزبە تەمەن 22 ساڵ، ئارش تەمەن 20 ساڵ و ئاریەن تەمەن 19 ساڵ.
سیمین چاپچی کۆمەڵێک بەرهەمی نووسراوە و تۆمارکراوی هەیە، لەوانە:
چاپی دوو شانۆنامە بۆ منداڵان بە ناوەکانی شاری ئاشتی و خاڵخاڵۆکە و شای مشکان، جێی ئاماژە پێدانە شانۆگەریی خاڵخاڵۆکە و شای مشکان لە دوومین خولی فیستیڤاڵی شانۆی کوردی لە شاری #سەقز# ساڵی 2001 زۆربەی خەڵاتەکانی بەدەستهێنا و لەلایەن ئەندامانی لێژنەی ناوبژیوانەوە وەکوو یەکەمین شانۆگەری ئەم فیستیڤاڵە بۆ بەشداری لە فیستیڤاڵی نێونەتەوەیی شانۆی فەجر دەستنیشان کرا. ئەم شانۆگەرییە هەروەها ساڵی 2002 لەلایەن گرووپی شانۆی کوردستان لە شاری لەندەن لە وڵاتی بەریتانیا پێشکەش کرا.
بەشداری شانۆگەری نوچە واتە نۆکەر لە نووسینی سیمین چاپچی لە فیستیڤاڵی نێونەتەوەیی شانۆی بووکەڵە لە شاری تاران ساڵی 2002.
پەرتووکی چیرۆکی کوردی تیتل و بیبل.
CD شیعرەکانی سیمین چاپچی بە دەنگی خۆی.
CD جووجکە زەردە چیرۆکی کوردی بە شێوەی موزیک بۆ منداڵان.
کاسێتی تیتل و بیبل چیرۆکی فۆلکلۆری کوردی بە شێوەی موزیک بۆ منداڵان.
کۆمەڵە شیعر و گۆرانی کوردی بە ناوی قومار.
نووسینی 4 شانۆنامەی منداڵان بۆ پێشکەش کردن بە شێوەی شانۆ.
4 زنجیرە تەلەفیزیۆنی شانەگەری بووکەڵە.
ئەم بەرهەمانەشی ئامادەی چاپن:
- بەسەرهاتەکانی (خرتۆڵو سەرچۆڵ)
- وردیلانە.
- کۆمەڵەی دووەمی گۆرانییەکان
- دووەمین کۆمەڵە شیعری گۆرانییەکان.
- بەسەرهاتەکانی (خرتۆڵ و خانمۆڵ)