ناو: جەلیل
نازناو: ڕۆستەمی
ساڵی لەدایکبوون: 1971
شوێنی لەدایکبوون: #سنە#
$ژیاننامە$
ساڵی 1971 ڕێکەوتی (1350ی کۆچی هەتاوی) لە شاری سنە لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان لە وڵاتی ئێران هاتۆتە دونیا. دەرچووی ئەندازیاری کیمیایە لەزانکۆی سەنعەتی شەریف لەتاران. لەتەمەنی 16 ساڵییەوە چالاکی سینەمایی خۆی لە ساڵی 1987ی زاینی و (1366ی کۆچی هەتاوی) دەست پێکرد و هاتە ناو بواری هونەری سینەما و بەپلەی تەکنیسیەنی تەکنیکی دەستی بەکار کرد. دواتر کورتە فیلمی (کێشەی کوڕ بوون)ی ساز کرد.
جەمیل ڕۆستەمی ئەندامی شۆڕای ناوەندی بنکەی بەرنامەداڕێژان و یارمەتیدەرانی دەرهێنەرانی سینەمای ئێرانە. کاری دەرهێنانی بۆ چەندین فیلمی سینەمایی کردووە
1- #فیلمی سینەمایی شیوەنی بەفر# 2005
2- #فیلمی سینەمایی ژانی گەل# 2007
وە لە زیاتر لە 10 فیلمی بڵندی سینەماییدا وەکوو بەرنامە داڕێژ، یارمەتیدەری دەرهێنەر، ڕاوێژکاری دەرهێنەر و گروپی دەرهێنەری هاوکاری کردووە.