لە ساڵی 1971 لە شاری #سنە# لە دایکبوووە، لە ساڵی 1982 چالاکی شانۆیی هەبووە، لە ساڵی 1988 چەند چالاکییەکی لە بواری شێوەکاری ئەنجام داوە، دەرچووی بەشی شێوەکاری کۆلێژی هونەرەجوانەکانی زانکۆی تارانە، لە هەمان کۆلێژ ماستەری لە سینەما بەدەستهێناوە. لە سێ پێشبڕکێی شێوەکاری خەڵاتی یەکەمی بەدەستهێناوە لە ساڵانی 1991 و 1992 و 1993، چالاکی لە بواری ئەنیمەیشنی بۆ کتێبی منداڵان کردووە، ئێستا ئەندامی کۆمیتەی پەیوەندییەکانی نێونەتەوەیی ئەنجومەنی سینەماکارانی لاوی وڵاتی ئێرانە و ئەندامی دادوەری فیستیڤاڵی (بەند عەباس) لە ئێران و ئەندامی لێژنەی پەیوەندییە نێودەوڵەتییەکانە لە بنکەی کورتە فیلمی ئێران.
دەرهێنەر خاوەنی چەندین کورتە فیلمی سینەمایی و دیکۆمێنتییە، کە ئەمانەن:
(#ماملێ#) دیکۆمێنتی 1998
(شۆت) 1999
(دەرگای بەهەشت) دیکۆمێنتی 2000
(زەوی سەخت و ئاسمان دوور) 2000
(#شێرکۆ بێکەس#) دیکۆمێنتی 2000
(دوایین گوندی سەرژمێری نەکراو) 2002
(دوگمە) 2003
(گوندی ئەدێشە) 2003
(هەناسە) دیکۆمێنتی 2005
(شاخەکانی تاران) دیکۆمێنتی 2006
فیلمی دوایین گوندی سەرژمێری نەکراو کە یەکێکە لە فیلمە هەرە بەهێزەکانی دەرهێنەر، چەندین خەڵاتی بەدەستهێناوە، خەڵاتەکان ئەمانەن:
خەڵاتی فیستیڤاڵی (Sony) تاران 2002
خەڵاتی فیستیڤاڵی (ئاوانکا) پورتوگال 2003
هەڵبژێردراوی فیستیڤاڵی پووسان کۆریای باشوور 2003
خەڵاتی فیستیڤاڵی (ریۆدۆژانیرۆ) بەرازیل 2003
خەڵاتی فیستیڤاڵی (دورنێزی) فەرەنسا 2003
لە بەشی پێداچوونەویەک بە فیلمە کوردییەکانی دنیا، خەڵاتی فیستیڤاڵی (فیلمی کوردی بەرلین) 2003
خەڵاتی فیستیڤاڵی (مێد فیلم) Med Film Festival 2003
خەڵاتی بەشی نێونەتەوەیی فیستیڤاڵی (کلێرمونت) فەرەنسا 2003
خەڵاتی باشترین بەرهەمی نەتەوەیی فیستیڤاڵی (کورتە فیلمی تاران) ئێران 2003
خەڵاتی باشترین سیناریۆ لە فیستیڤاڵی (ئارۆکا) پورتوگال 2004
خەڵاتی تایبەتی لێژنەی ناوبژیوانی فیستیڤاڵی (فیلمی #سلێمانی#) 2004
خەڵاتی تایبەتی بینەران لە فیستیڤاڵی (ئیماگۆ) پورتوگال 2004
خەڵاتی تایبەتی فیلمێکی ڕاشکاوانە لە فیستیڤاڵی (هامبۆرگ) 2004
خەڵاتی تایبەتی ناوبژیوان لە فیستیڤاڵی (تۆرێنتۆ) ئیتالیا 2004.
جگە لەم بەرهەمانە دەرهێنەر چەندچالاکییەکی دیکە ئەنجامداوە:یاریدەدەری دەرهێنەرو دیزاینەری تایتل لە فیلمی کاتی دەرهێنەر محەمەد تاغی جەلیلی- دیزاینەری برۆشۆر لە فیلمی (پەری دەریا)ی دەرهێنەر (میەرنووس فارس)- دیزاینەری شانۆ و جل و بەرگ لە فیلمی (گۆرانییەکانی وڵاتی دایک)ی دەرهێنەر (بەهمەنی قوبادی) - وەک وانەبێژێک بەشداری لە وۆرکشۆپی (تێگەیشتن لە ڕێزبەندی ڕوداوەکان) لە وڵاتی ئێران کردووە - وانەبێژ لە وۆرکشۆپێک دەربارەی سیناریۆ لە فیستیڤاڵی کان لە ساڵی 2004 - وەک بەرهەمهێنەر لە فیلمی (گەڕانەوە بۆ بام)ی دەرهێنەر (جیفانێتی و زێنسیزی) کاری کردووە.
بەرهەمە سینەماییەکانی دەرهێنەر تا ئێستا لە چەندین هۆڵی سینەمایی جیهانی و کەناڵە ئاسمانییە جیهانییەکان نمایشکراوە.