پەیمان عومەر ساڵی (1964) لە شاری #سلێمانی# لەدایکبووە، دەرچووی #پەیمانگای هونەرە جوانەکان#ی ئەو شارەیە، لە ساڵانی هەشتاکان دەستی بەکاری هونەری گۆرانی گوتن و کاری موزیک لەگەڵ #تیپی مۆسیقای سلێمانی# کردووە، لەساڵی (1998)ەوە چۆتە دەرەوەی وڵات و تا ئێستا لە وڵاتی نەروێژ ژیان بەسەر دەبات.