لە زمانی خۆیەوە:
من لە ساڵی (1978) لە شاری #هەولێر# لە دایک و باوکێکی #پێنجوێن#ی چاوم بەدنیا هەڵهێناوە خوێندنی سەرەتایی و ناوەندی و دواناوەندیم لە شاری هەولێر تەواو کردووە تا تەواوکردنی پەیمانگای مەلبەندی مامۆستایان، وە لە گوندی (هەربۆ) مامۆستابوومە، دوایش وەک مامۆستایەکی مۆلەت پێدراوم گەراومەتەوە کۆلێژی پەروەردە لە بەشی کوردی وەتەواوم کردووه.
سەرەتایی کاری هونەریم دەگەرێتەوە بۆ ساڵی (1999) بە تۆمارکردنی گۆرانیئەبێ چی بێ کە لە ئاوازی خۆم بۆ، هۆنراوەی مەدهۆشبوو، مۆسیقا ئەحمەد چاوشینبوو، دوای هەمان ساڵ گۆرانیگومانم تۆمارکرد کە لە ئاوازی خۆم و هۆنراوەی فەرید زامدار و مۆسیقائەحمەد چاوشین بوو.
دوایی لە ساڵی (2001)گۆرانی شەکرە سێوی مامۆستا عەلی مەردانم تۆمارکرد بە ئاوازێکی تر کە لە ئاوازی خۆم و مۆسیقای هێمن حسێن بوو، پاشان ئەلبوومیخاکم لە ساڵی (2003) بڵاوکردەوە کە خۆی له(10) گۆرانی گرتبوو کۆکراوەیی بەرهەمەکانی پێشووبوو.
لە کارەساتە دلتازێنەکەی(1)شوبات دا وەک هۆنەرمەندیک سروودێکم تۆمارکرد بە ناوی نامەیەک لە شەهیدەوە کە لە ئاوازی خۆم بوو، هۆنراوەی بەختیار بەرزنجی و مۆسیقا ئەحمەد جاوشین بوو.
لە سالی (2004) توانیم چوار گۆرانی لە سیدییەکدا کۆبکەمەوە بە ناوی گوڵستانی خۆزگەکان بڵاوکراییەوه، تائێستاش من خاوەنی (14) گۆرانی و سرودێکم، وە هەروەها خاوەنی (7)کلیپم لە سەرجەم ڕاگەیاندنە کانی کوردی دا.
لەمانگی (5)ی (2005)کۆنسەرتێکم بە ناویسێبەری سۆز لە هۆلی میدیا لە شاری هەولێر ئانجامدا کە لەسەر ئاستی زانکۆی سەڵاحەدین بوو ئام کۆنسێرتە10گۆرانی و مەقامێکم پێشکەش کرد لەگەڵ زۆربەی ژەنیارە دەستلێهاتووەکانی ئام شارە وەکوئاراس کۆیی و زانا قانون، هەلبەست سەڵاح، #سۆران# دەف، موکریانی چەلۆ، ئاراس کەمان، چیندین ژینیاری تر، کەلەبەر لەوەش کۆنسێرتێکی ترم سازدا بوو بە ناوی ئازادی لەکاتی ئازاد کردنی عیراق وشارە داگیرکراوەکانمان دا،
دواین کۆنسێرتم لە #04-01-2006# لە گەڵ چەند هونەرمەندێکی بەرێز (#دڵنیا قەرەداغی# و #ئاڵان عومەر#) سازکرا.