ساڵی 1355 (1976) هەتاوی لەشاری #ورمێ# لەدایک بوە لیسانسی مودیریەتی لەزانکۆی #مەهاباد# وەرگرتوەو لەساڵی 1367 (1988) هەتاوی یەوەوەک هۆگرێکی مۆسیقا بەبێ مامۆستا دەستی داوەتەئامێری سێ تار وسازەکانی دیکەو ساڵێک دواتر بۆ فێربوونی سازی سێ تار چوەتەخزمەت کاک بێهرووز ڕەزایی، لەساڵی 1372 (1993) دا چوەتەخزمەت کاک موزەفەرگوڵکارو دواتر چوەتەشاری #سنە# بۆ فێربوونی سازی گیتار لەلای بەڕێز کاک جەمشید نیک خاە، لەساڵی 1375 (1996) دا چوەتەشاری #بۆکان# بۆ فێربوونی ئامێری دیوان لەلای بەڕێز ئاکۆ پەڕنیان... ئێستایش مامۆستای گیتارەلەشاری #سەقز# کەلەفێرگەی لاوژەی موکوریان و هۆرە و خانەی فەرهەنگی سەقز و لەشاری بۆکان و بانەسەرقاڵی وانەوتنەوەبەقوتابیان وشەیدایانی هونەری مۆسیقایەو پێشتریش لەشاری #سەردەشت# و ورمێ مامۆستای گیتارو سێ تارودیوان بوەو لەساڵی 1385 (2006) دا ژیانی هاوبەشی پێکهێناوە.
هەتا ئێستا گەلێ چالاکی هونەری بوەوەک بەشداری لە:
فستیواڵی موسیقی #کرماشان#، تاران لەساڵی 1383 (2004)
فستیواڵی موسیقی لەشاری سەردەشت ساڵی 1384 (2005)
فستیواڵی مۆسیقی لەشاری ورمێ ساڵی 1376 (1997)
فستیواڵی مۆسیقی لەشاری سنەساڵی 1374 (1995)
بەشداری لەئامادەکردنی چەند بەرهەمی هونەرمەند خەبات مەولوودی هەروەها ئاهەنگسازی لەئەڵبۆمی دووهەمی هونەرمەندبێهنام تاهیری و چەند گۆرانی کاک محەمەدئەفشاری لەشاری سەقز و لەفستیواڵەمۆسیقی یەکانی ورمێ وبانەو سەقز شانازی داوەر بوونی پێدراوە.
فەڕڕوخ هەر بەوانەیشەوەنەوەستاوەدەستی داوەتەنووسینی بابەتەمۆسیقایەکان و 3 کتێبی لەسەر گیتار بەسی دی وتەسویرەوەئامادەکردوە.
کتێبەکانی 1، 2، 3 ی گیتاری بەپێوانەو ئەساسی میتودی زانکۆی وڵاتی ئیسلەند نووسیوەتەوە.
ئێستایش سەرقاڵی کتێبێکی پوخت وپاراو لەسەر سازی دیوانەبەسی دی وتەسویرەوەئامادەی دەکا.
ئەم هونەرمەندەی دەڤەری سەقز لەساڵی 1386 دا ستدیویەکی بۆ تۆمار کردنی بەرهەمەهونەری و مۆسیقایی یەکان لەسەر ئەرکی خۆی ساز کردوە.