ساڵی 1360 هەتاوی لەشاری سەقز لەدایک بوەخوێندنی سەرەتایی وهەتا دیپلۆمی هەر لەشاری سەقز تەواو کردوەو دواتر لەزانستگەی فەنی ڕازی شاری ئەردەبیل وەک خوێندکاری هونەری تەجەسومی وەرگیراوەو دوای تەواوکردنی زانستگەلەشاری کرماشان هونەری نەقاشی دیواری پەرەپێ ئەداو لەچالاکی یەکانی هونەرمەند کاک بێهرووز چووپانی ئەتوانین ئاماژەبکەین بەئەم کاروچالاکی یانەی خوارەوە:
1- بەشداری لەکێ بەرکێی پارێزگا لەدەورەی دووهەمی ناوەندی لەساڵی 72 – 73 هەتاوی.....وەرگرتنی پلەی سێهەم.
2- بەشداری لەکێ بەرکێی لێکۆڵینەوەیی هونەر لەپارێزگادا دەوری دووهەمی ناوەندی ساڵی 72و73 هەتاوی وەرگرتنی پلەی یەکەم.
3- بەشداری لەپێشانگای.. گەلی تەڕراحی ونقاشی دەبیرستانی کارودانشی سەقز ساڵی سێهەمی دواناوەندی سەقز.
4- بەشداری لەپێشانگای.. گەلی هونەر جەژنی مێهرەگان زانکۆی محەققەقی ئەردەبیل ساڵی 1379.
5- بەشداری لەپێشانگای.. گەلی هونەر جەژنی مێهرەگان زانکۆی محەققەقی ئەردەبیل ساڵی 1380.
6- بەشداری لەپێشانگای.. گەلی تەڕڕاحی ونەقاشی لەکونگرەی شێعری نالی 1380 هەتاوی سەقز.
7- بەشداری لەسێهەمین دووساڵانەی نێونەتەوەیی نەقاشی هاوچەرخی جەهانی ئیسلام.
8- بەشداری لەشەشەمین فستیواڵی هونەری تەجەسومی لاوانی ڕۆژئاوای ئێران مەریوان..گەلی ساڵی 1385 هەتاوی.
هەروەها خاوەن ئیمتیازو بەرپرسی کانوونی پڕوپاگەندەی "هانی" و ئیستەیش نێشتەجێی شاری سەقزە.