ناو: خەلیل
نازناو: سەید خەلیل
ناوی باوک: شاموراد عالینەژاد
شوێنی لەدایکبوون: شاری #سەحنە# ی پارێزگای #کرماشان#
ڕێکەوتی کۆچی دوایی: #18-11-2001#
$ژیاننامە$
یەکێکە لە گەورەکانی هونەری کوردی سەر بە ئایینی یارسان(). لە ساڵی 1957 ی زایینی، لە شاری سەحنەی کرماشان لەدایکبووە و بەهۆی کاریگەریی لەباوکی، شاموراد عالی نەژاد، دەستی بەکاری ژەنینی تەمبوور، واتا ئامێری موسیقی پیرۆزی کوردانی یارسان کردووە.
سەید خەلیل لەلای زۆر مامۆستای هونەری تەمبور ژەن، وەک سەید ئەمڕوڵڵا شائیبڕاهیمی، دەروێش خەلیل و عابدین خادەمی و گەلێک مامۆستای دیکە، پەروەردەی ئایینی و هونەری بینییەوە و بەپلەی مامۆستایەتی گەیشتبوو.
دواتر دەبێتەبەرپرسیاری گرپووی تەمبورژەنانی شاری سەحنەی کرماشان و لە کۆتایی ساڵەکانی 70 ی زایینی، لە بواری مۆسیقا، لە زانکۆی هونەری تاران، خوێندن تەواو دەکات و لەساڵەکانی 80، چەندین گرووپی موسیقا و تەمبور پێک دەهێنێت و گەلێک بەرهەمی تەک نەوازی بەنرخ ئامادەدەکات.
خەلیل عالی نەژاد هەروەها لەکاسێتی دەنگی ئەوین، کەبەرهەمێکی هونەرمەند شەهرام نازرییە، تەمبووری ژەنیوه.
لە کۆتایی ساڵەکانی 80، سەید خەلیل بۆ هەمیشەزێدی خۆی بەجێ دەهێڵت و ماوەی چەند ساڵێک لە تاران دەژی و دواتریش داوای پەنابەری لە وڵاتی سوید دەکات.
سەرەنجام، لە ڕۆژی 18-11-2001 لە شاری یۆتۆبۆری وڵاتی سوید، هونەرمەند خەلیل عالی نەژاد لەشوێنی دەرسوتنەوەی، بەدەستی کەسانێکی نەناسراو دەکوژرێت و لەناو مەدرەسەکەیدا ئاگر دەدرێت.
تا ئێستاش، کاربەدەستانی وڵاتی سوید ئاکامی لێکۆڵینەوەکانی بۆ ڕای گشتی ئاشکرا نەکردووە.
جێی ئاماژەیە هونەرمەند، سەید خەلیل عالینژاد، لە ئێران لەژێر گوشاری هێزەکانی ئتلاعاتی ڕژیمدا بوو. کەسەرەنجام ناچار کرابوو کوردستان بەجێ بێڵێ و لەهەندەران نیشتەجێ ببێت.[1]
ڕاستکردنەوە:
ئایینی یارسان بوونی نییە، سەیید خەلیل سەربە ئایینی ئەهلی حەق بووە.
تکایە وشەی یارسان بگوڕن بە ئەهلی حەق [2]
لە لایەن بەرزوو ئەحمەدی