لە1957 لەئاکرێ لەدایکبووە و ساڵی 1980 بەشی جیۆلۆجی لەزانکۆی موسڵ تەواوکردووە.
لەساڵی 1981ەوە ئەندامی رێکخراوی تێکۆشانی رەنجدەرانی کوردستان بووە.
ساڵی 1983 بەهۆی سیاسەتەوە زیندانی کراوە و ساڵی 1991 بەشداریی لەراپەرِیندا کردووە.
ساڵی 1992 چۆتە دەرەوەی وڵات و ساڵی 1995 بەرپرسی رادیۆی کوردیی بووە لەمالمۆ- سوێد.
لەساڵی 2000ەوە وەک مامۆستا لەسوێد کاردەکات و ساڵی 2006 کتێبی فێربوونی کوردیی قۆناغی سەرەتایی داناوە.
ساڵی 2006 بەشی بیرکاریی بەپلەی ماستەر لەزانکۆی مالمۆی سوێد تەواو کردووە.
لەساڵی 2006ەوە میساقی شەرەفی رۆژنامەوانیی کوردستانی نوسیووە.
ماوەی سێ ساڵە ماڵپەرِی دەنگی سەربەخۆی کوردستان بەزمانی کوردیی و عەرەبیی بەرِێوەدەبات.
بەرپرسیاری کۆمیتەی بەرگریی لەرۆژنامەوانان و بەرپرسی ئەنجوومەنی ناوەندیچاکە.