ساڵی 1956 لەگەرەکی کانیسکانی شاری سلێمانی لەدایکبووە، پلەی خوێندنی ئامادەیی تەواو کردووە، لەکۆتایی ساڵی 1975 پەیوەندی کردووە بەریزی کۆمەڵەی مارکسی لینینی کوردستانەوە، ساڵی 1981 بووە بەپێشمەرگە لەناوەندی کۆمەڵەو لە 19-10-1989 تا ناوەراستی ساڵی 1990 لەزیندانی ئەمنە سورەکەی شاری سلێمانی دەستگیرکراوەو لەساڵی 1998 بووە بەئەفسەر لەئاسایشی گشتی لەسلێمانی و ئێستا موقەدەمە لەپۆلیسی گومرگی شاری سلێمانی.