لە بەرەبەیانی یەکی جۆزەردانی سالی 1941 لە ئاوایی پێشمەرگەپەروەر و بەهەستی نەرزیوێ منالێکی ڕووح سووک و ڕەزا شیرین لەداوێنی دایکێکی ڕووسووربە ناوی ئامینە، لەبنەمالەیەکی خۆش نێوی ئایینی بەگریان پێی نایە گۆرەپانی ژیان و چاوەکانی بەدونیایی تازە هەلێنا.مەلا لەتیفی باوکی ناوی ئەو منالەی نا محەمەدئەمین.
کاتێک تەمەنی گەیشتە هەشت ساڵان لەلایان بنەمالەکەیەوە ناردرایە حوجرەی فەقێیان بۆ ماوەی چەن سالێک دەرسی ئایینی خوێند بەڵام لەبەر هۆی جۆراوجۆر وازی لە خوێندنی ئایینی هێناو گەرایەوە نێو بنەمالەکەیان. خەلکی ئاوای لەبەر خۆشەویستی بە مەلا حەمەدەمین بانگیان دەکرد.لەتەمنی بیست سالیدا مەلا حەمەدەمین لەلایەن ڕێژیمەوە بە سەرباز گیراو ڕەوانەی ئیجباری کرا.ماوەی سەربازێکەی لە پادگانەکانی جەلدیان، گرتکشانە و #سنە# دا تێپەرکرد، هەر بەهۆی نارەزایی وهەلدانەوەی پەردە لەسەر بێ عەدالەتەکانی ڕێژیم هەر لە سەبازخانە لە لایان ساواکەوە گیرا و ڕەوانەی زیندانی پادگان کرا و لەشی کەوتە بەر ئازار و ئەشکەنجە.کە سەربازێکەی تەواو بوو گەرایەوە زێد و ژینگەی خۆی هەر زوو دەگەڵ کچێکی دل ودەروون پاکی ئاوایەکەیان بە ناوی هاجەر ژیانی هاوبەشی پێک هێنا.ئاکامی ئەوزەماوەندە شەش مندالی ڕەزا سووک ولەبەردڵان بوو.مەلا حەمەدەمین هەرچەند ژیانی هاوبەشیشی پێک هێنابوو دیسانکە هەستێک دەیبزواند وشتێک ئازاری دەدا ئەویش بێبەشی گەلەکەی بوو.
سالی 1963 بەقاچاغی بۆ ئەو دیوی سنوور شۆر بۆوە و لەگەل شۆرشگێرانی حیزبی دێموکراتی کوردستان پێوەندی گرت و هەر لەو ڕۆژەوە بو بە ئەندامێکی دلسۆز و بە بیروباوەری حیزب و ئەرکی پێ ئەسپێردراو گەرایەوە بۆ نەرزیوێ.مەلا حەمەدەمین لە پەنا کارە شەخسێ کانی خۆی دا ئەرکە حیزبێکانیشی بەو پەری عەلاقەوە بە ئەنجام دەگەیاند.پاش ماوەیەک کارکردن و پێوەندی گرتن لە گەڵ خەلک لەلایەن دەست وپێوەندەکانی ڕێژیمی غەدداری پاشایەتی دەگیرێ. پاش ماوەیەک ئەشکەنجە لە زیندان ئازاد دەکرێ، بەڵام بەهۆی ئەشکەنجە پشت ئێشەیەکی شەدید دەگرێ دیارە تا کاتی شەهید بوونی ئەو پشت ئێشەی هەر لەگەڵ بوو.تا سالی 1979 مەلا حەمەدەمین ئەرکە حیزبێکانی بەو پەری مەسئوولییەتەوە بە ئەنجام دەگەیاند. مەلا حەمەدەمین دوای سەرکەوتنی شۆڕشی 1979 هەر زوو دەستی دایە چەکی دیفاع لە گەل و نیشتمانەکەی، وەک هێزی بەرگری هەر ئەو دەم بۆ پاراستنی نیشتمان لە زۆربەی شەری ناوچەکانی #شنۆ# دا ئازایەتی و قارەمانێتی لە خۆ نیشان دا.هاورێی خۆشەویست مەلا حەمەدەمین لە شەرەکانی داسەپاوی وەک شەری #نەغەدە#، نێو شاری شنۆ، نێوان قوریشاوێ و نەرزیوێ، قەڵاتانی ناوچەی نەغەدە و ڕاژان لە ناوچەی مەرگەوەر بەشداری چالاکانەی هەبوو.سالی 1982لە هێزی سمکۆسازمان دراو وێک پێشمەرگەی بە وەفای حیزبی دێموکراتی کوردستان ئامادەی هەر خزمەتێک بۆ ئازدی کوردستان بوو. مەلا حەمەدەمین لەبەر ئەوەی ئینسانێکی وشیار و وردبین بوو ئەرکی پارێزگاری بەشێک لە بەندیخانەی حیزبی پێ ئەسپێردرا ماوەی دوو سال لەو پۆستەدا ئەرکی حیزبی خۆی بەجێ گەیاند. لە سالی 1984 دا هاورێ مەلا حەمەدەمین بەرپرسایەتی پەلی فەرماندەیی هێزی سمکۆی پێ ئەسپێردرا. سەر ئەنجام سالی 1985 بە بەرپرسایەتی گوومرگی شارستانی شنۆ دیاری کرا.هەتا کاتی شەهید بوونی زۆر بەلییاقەت و سەداقەتەوە ئەرکی پیرۆزی خۆی لەم بەشەدا درێژە دا.
مەلا حەمەدەمینی دلسۆز بەهۆی ئۆگربوون بە حیزب لە زەمانی زووە دە ژمارەی ڕۆژنامەی کوردستانی بە یادگار هەلگرتبوو.سالی 1988 ئەو دە ژمارەیەی بەرێک وپێکی پێشکەشی شەهید دوکتوور قاسملوو کرد. دوکتوور قاسملوو لەبەرانبەردا دەمانچەیەکی چاردەخۆری پێشکەش کرد کە تا کاتی شەهید بوونی بەقەدیوە بو.پێویستە بگووترێ شەهید مەلا حەمەدەمین چەندین جاریش لە لایەن کۆمیتەی شارستانی شنۆوە بەو پێیەی ئەرکە پێ ئەسپێردراوەکانی بەو پەری سەداقەت و هەست بە مەسئوولییەتەوە بە ئەنجام دەگەیاندن خەلات کرا.
مانگی گەلاوێژی سالی 1991 ئەرتەشی دژی گەلی تورکیە بە هێزێکی زۆرەوە بە پشتیوانی فرۆکە و تۆپ و خۆمپارە هێرشێکی بەربڵاو و درندانەیان بۆبەشێک لە خاکی باشوری کوردستان بە نێوی خواکورک هێنا کە چەند پێگەی پێشمەرگەکانی پارتی کرێکارانی کوردستانی تورکیەی لێبوو.چەند ڕۆژ شەر بەتووندی درێژەی هەبوو.مەلا حەمەدەمین لەگەڵ ژمارەیەکی دیکە لەهاوسەنگەرانی لەسێ سنووری ئێران، ئێراق و تورکیادا لە لایان ئەرتەشی دژ بە کورد دەسبەسەر دەکرێن یانی ڕۆژی 14ی گەلاوێژ دەگیرێن و ڕۆژی 15ی گەلاوێژ لەشوێنێک بە نێوی دۆل گامێشلە لایان چەند خۆفرۆش و بەکرێگیراوی ئەرتەشی تورکیا، مەلا حەمەدەمین و هاوسەنگەرەکانی دیکەی بەناوەکانی 1.یۆنس بلباسی 2.برایم زەرزا 3.مستەفا دانیشمەند ناسراو بە مستەفا تایفە 4. مستەفا بایزیدی 5.عەبدلڵا سەلیمی 6.سەید واحید مەحمودی 7.عەینولڵا خالیدی ناسراو بە خەبات بە شێوەیەکی زۆر ناجوامێرانە و نامرۆڤانە شەهید دەکرێن.