درێژە پێدەری پارتی گەلی دیموکراتی کوردستانە، بەڵام حزبی ڕزگاری کوردستان لە 15-08-1993 ڕاگەیەندراوە، ئامانجیشی سەربەخۆیی هەر چوار پارچەی کوردستانە و دروشمی حزبی ڕزگاری بریتیە لە نیشتمانێکی سەربەخۆ، گەلێکی بەختەوەر، ئایندەیەکی گەش، یەکێکە لەو حیزبە کوردستانیانەی کە لە دەستپێکی خەباتیدا دروشمی ڕیفراندۆمی هەڵبژاردوە بۆ چارەسەرکردنی کێشەی کوردستان. هەروەها باوەڕی بە دیموکراتی و سەربەخۆیی هەیە.