ناو: حەسەن
نازناو: میرزا حەسەنی سەیفولقوزات
ناوی باوک: میرزا قاسمی قازی
شوێنی لەدایکبوون: شاری #مەهاباد#
ساڵی لەدایکبوون: 1876
ساڵی کۆچی دوایی: 1945
شوێنی کۆچی دوایی: شاری مەهاباد
$ژیاننامە$
ئەم شاعیرە بەناوبانگەی کورد ناوی حەسەنی کوڕی میرزا قاسمی قازییە. ساڵی 1876 لە شاری سابڵاخ (مەهاباد) لە بنەماڵەیەکی ڕۆشنبیر و ناسراو لەدایک بووە. بە منداڵی لای باوکی دەستی داوەتە خوێندن و شارەزایی لە زانستە ئایینییەکان و ئەدەبیاتی فارسی و عەرەبیدا پەیدا کردووە. بۆ تەواوکردنی خوێندن و بەدەستهێنانی زانیاری زیاتر گەلێ شار و شارۆچکەی کوردستان گەڕاوە و ماوەیەکیش لە شاری #سلێمانی# و لە شارۆچکەی بیارە لای مامۆستا گەورەکانی ئەو سەردەمە فیقهی ئیسلامی خوێندووە. سەیف جگە لەوەی کە شەخسیەتێکی کۆمەڵایەتی بەهێز و مامۆستایەکی ئایینی شارەزا بوو، لە هۆنینەوەی شیعریشدا دەستێکی باڵای هەبووە. لە بەکارهێنانی وشەی ساکاری کوردی و خۆپاراستن لە وشەی بێگانەوە بۆمان دەرئەکەوێت کە ئەم شاعیرە بەهرەمەندە هەستێکی نیشتمانی بەرزی هەبووە و هەوڵی داوە هەموو کەس لە شیعر و بەرهەمەکانی تێ بگەن. حاجی قادری کۆیی و نالی ئەو دوو شاعیرەن کە سەیف وەک دوو سەرچاوەی گەورە سوودی لێ وەرگرتوون و لە شیعرە نیشتمانی و دڵدارییەکانیدا هەوڵی داوە بچێتەوە سەر ڕێچکەی ئەوان. میرزا حەسەن ڕووداوە سرووشتی و کۆمەڵایەتییەکانی سەردەمی خۆیشی بە شیعر تۆمار کردووە و وەک هونەرمەندێکی وردبین گەلێ باس و ڕووداوی ناوچەکەی لە قاڵبی شیعری جواندا بۆ پاراستوین. ئەم شاعیرە بە سەلیقەیە، کە لە زوربەی بەرهەمەکانیدا خەڵکی هان ئەدات خۆیان ڕۆشنبیر بکەن، بە هەردوو زمانی فارسی و عەرەبیش گەلێ شیعری جوانی نووسیوە.
$نموونەیەک لە هۆنراوەکانی$:
بەختێکی باش بۆ تۆ هیجرانی ئازیز
ئارەزووی تۆ نابینم
بەدوای چ نەتەوە و تەمەنێکدا دەگەڕێیت؟
لە دڵی تۆ تێدەگەم
پێشەوەیان دەلەرزێنن
چاوم چاڤێرە و دەشت و کاڤان
چاوم هارلێ ڕەی کانی جوانە
دونیا پڕە لە چاڤ تام و دوڤۆکالە
ساڵانە هەموو گۆرانییەک سەرچاوەی ژیانمە
یان تۆ دەهاتی یان من دەهاتی
گرنگ نییە لە کوێ بیت، دڵخۆش دەبیت
ناخۆشی تۆ جەوهەری کۆتاییە
سامان و سەرمایەی دڤۆریت
لاە بیلاشی ڕێشمێ بێ ڕەشە بایە
هاوئاهەنگی بیرکردنەوە و خەیاڵەکانت
هەڤاڵ ڕۆژم یادی جەمالت
جینی ناخۆش و تەماحکارە
من لە زیندانم، پارەکەم کونە
شەوانەم شین و گریان و ڕووخسار
ژیانم بەم شێوەیە
ئەگەر پرسیارێک بکەیت ئەوا ناڤ دەبێت
هۆکامی ئازادی قەرەوێی ڕاگەیاند
لەیان دا خانمان چادری ڕێش لێسار
وەک ڕۆژێک وایە لەژێر خۆردا
چوار چیڤی لادا لێسار گۆنای سوور
دارخووتێن سینگ و باسک وەیک بلۆوەر
[1]