=KTML_Bold=ناوی ئەحمەد کوڕی داوودە=KTML_End=، سەرەتای سەدەی سێیەمی کۆچی لە شاری دینەوەر لەدایک بووە و هەر لەوێ خوێندن و نووسین فێر بووە. پاشان بۆ تەواوکردنی خوێندن چۆتە (بەغدا) و (کوفە) و (بەسرە) و لەبوارەکانی ئەدەب و ڕەوانبێژی و فەلسەفە و مێژوودا چەند ساڵێک لای مامۆستا ناودارەکانی ئەو سەردەمەخوێندوێتی. دواتر چۆتە شاری مەدینە و هەرێمەکانی ناوچەی کەنداو و شاری (قودس) . ساڵی 849 ی زاینی، لە تەمەنی 25 ساڵیدا چۆتە ئەسفەهان و لەوێ (رەسەدخانە) ی داناوە و کەوتۆتە لێکۆڵینەوەی بارودۆخی ئەستێرەکان و سوڕانەوەیان. ئەم زانا بلیمەتە لە (رووەک ناسی) و (گیانەوەرزانی) وجوگرافیاشدا شارەزایی زۆری هەبووە. لە بواری مێژوودا بە دەسەڵات بووە و بەشێکی زۆری کتێبە بەناوبانگەکەی (الاخبار الگوال) ی تەرخان کردووە بۆ باسی بەسەرهاتی پاشایانی کۆن. ئەبو حەنیفەی دینەوەری گەلێک کتێبی بەنرخی داناوە، کە تەنیا کتێبی (تەفسیری قورئانی پیرۆز) (13) بەرگە. مێژوونووسان هەموو لەسەر ئەوە کۆکن کە ئەبو حەنیفە لە بوارە جیاجیاکاندا (25) کتێبی نووسیوە و نزیکەی پەنجا ساڵ بە ئەستێرە ناسییەوە خەریک بووە و لەم مەسەلەیەدا (رکن الدولە) ی بوەیهی پشتگیرییەکی زۆری لێ کردووە.
=KTML_Bold=نووسراوەکان=KTML_End=
کتاب تفسیرالقران
کتاب الانواء
کتاب انساب الاکراد
کتاب اصلاح المنطق
کتاب لحن العامه
کتاب الفصحا
کتاب حساب الدور والوصایا
کتاب الزیج
کتاب النبات
کتاب الجبر والمقابله
کتاب جواهرالعلم
کتاب الرد علی ڕصدالاصبهانی
کتاب الشعر و الشعراء
کتاب التاریخ
کتاب اخبارالطوال
کتاب فیحساب الخطائین
کتاب البلدان
کتاب القبلة والزوال
کتاب البحث فیحساب الهند
کتاب الجمع والتفریق
کتاب نوادرالجبر