ناو: گۆران
ناوی باوک: ساڵح
ڕۆژی لەدایکبوون: #05-01-1985#
شوێنی لەدایکبوون: #هەولێر#
$ژیاننامە$
ناوی تەواوی (گۆران ساڵح عەبدوڵڵا) یە، لە 5-1-1985 لە شاری هەولێر لەدایک بووە، بڕوانامەی دبلۆم لە بەشی شانۆی پەیمانگای هونەرەجوانەکانی هەولێر بەدەستهێناوە، بەکالۆریۆسی لە بەشی مۆسیقای کۆلیژی هونەرەجوانەکانی زانکۆی سەلاحەددین بەدەستهێناوە، ساڵی 1997 دەستی بەکاری هونەری گۆرانی گوتن کردووە، ساڵی 1999 لە تەلەفزیۆنی کوردستان لە بەشی منداڵان لە هونەری دیکۆر و ڕووناکی و هونەری کاری کردووە، وەک نواندن لە چەندین درامای منداڵان بەشداری کردووە لەوانە (زنجیرە درامای پیرۆت و شەماڵ- درامای هۆ گورگەکە - میوەی فێربوون - جلی تازەی پاشا - گوڵی نەورۆزی)، ماوەی 4 ساڵ پێشکەشکاری بەرنامەی منداڵان بووە لە بەرنامەی گوڵی زەرد و گوڵی سوور پێشبڕکێی قوتابخانەکان بووە، لەگەڵ ستافی کلیپسازی کاری کردووە وەک کاری هونەری، بەشداری کۆمەڵێک شانۆگەری کردووە وەک ئەکتەر لەوانە (تاعون- وشکە سۆفی- ئێوارەیەک- دوو جەللادەکە- خەیاڵە ڕەنگاڵەکان- وڵاتێک لە ئاگر- شاری ئەوین- بەدەم چاوەڕوانی گۆدۆوە- ڤانکۆخ- ماندوو نەبن جەماعەت)، لە کۆمەڵێک درامای تەلەفزیۆنی بەشداری کردووە لەوانە (زنجیرە درامای مەمی ئالان- فیلمی سوور- فیلمی ئەنفال تەیموور)، ساڵی 2005 وەک ئەکتەر و دەرهێنەر لە شانۆگەری (باڵندەی دەریا) کاری کردووە و باشترین کارنامەی دەرچوونی خوێندکارانی ئەو ساڵی پەیمانگای هونەرەجوانەکانی هەولێر بووە، چەندین گۆرانی کلیپکراوی هەیە، خاوەنی ئەلبومی گۆرانی (یادی تۆ) یە، خاوەنی خەڵاتی باشترین دانەری ڕووناکیە لەسەر ئاستی کوردستان کە لە ڤیستیڤاڵی کلیپی کوردی لە زاخۆ بەدەستی هێناوە، خاوەنی بڕوانامەی ئەکادیمی ستارتە کە لەبواری کلیپسازی لە ئیستانبۆل بەدەستی هێناوە، خاوەنی خەڵاتی لاوی ساڵە لەبواری گۆرانی و مۆسیقا کە لەلایەن وەزارەتی وەرزش و لاوان دابەشکرا، ساڵی 2009 خەڵاتی باشترین گۆرانی بێژی ساڵی وەرگرتووە کە ڕێکخراوی تواناسازی لاوان دابەشی کردووە.