ئەم قشڵەیە دەکەوێتە ناوەندی شارۆچکەی #مەخموور# کە سەر بە پارێزگای #هەولێر#ە. مێژووی دروستکردنی ئەم قشڵەیە دەگەڕێتەوە کۆتاییەکانی سەردەمی دەسەڵاتی عوسمانییەکان (1907 ز) کە بۆ مەبەستی سەربازی بەکاریان هێناوە.
ئەم قشڵەیە بەشێوەی لاکێشەییە بە ڕووبەری (3724)م کە دەکاتە (888م2 بە بەرد و گەچ و قسڵ دروستکراوە، لە دوو نهۆم پێک هاتووە، دوو دەرگای هەیە (رووەو باکوور و باشوور).