دەرچووی پەیمانگای هونەرە جوانەکانی #سلێمانی#یە، دیپلۆمی باڵای لە هونەرە جوانەکانی موسڵ بەدەستهێناوە، هەشت ساڵە لە بەریتانیایە و بەکالۆریۆسی لە هونەرە جوانەکانی زانکۆی لنکۆلین بەدەستهێناوە. دامەزرێنەر و بەڕێوەبەری ڕێکخراوی ئارت ڕۆڵە (Artrole)ە لە بەریتانیا، گرووپی هەلپەڕکێ و مۆسیقای لەوێ پێکهێناوە.