مەڵبەندێکی ڕۆشنبیرکردن و ڕاهێنانی ئافرەتانەی ڕۆژنامەنووسی عێراقە. لە ڕێی خولی پیشەیی و بە هاوکاری چەند دامەزراوەیەکی نێودەوڵەتی، هەوڵی گەشەپێدانی توانا ڕۆژنامەگەرییەکانی ئافرەتان دەدات. ئەم مەڵبەندە هەوڵی بەشداریکردن لە ئامادەکردنی بەرنامەگەلێکی تەلەفزیۆنی و ڕادیۆیی و ڕاپۆرت و توێژینەوەی ڕۆژنامەوانی دەدات کە ڕۆڵیان لە خستنەرووی کێشەکانی ئافرەتان هەیە.
شوێن: هەرێمی کوردستان
مێژووی دامەزراندن: مەڵبەندی یەکەم لە یەکی شوباتی 2007 دامەزرا
چالاکییەکانی مەڵبەند: تا ئێستا چەندین وۆرکشۆپ سازداوە.