ئەم میرنشینە لە 991 - 1117 زایینی لەناوچەی حەلوان لەلایەن کوردەکانی شازەنجانییەوە دامەزراوە دواتر دەسەڵاتی فراوان بووە و لەشارەکانی ئەسەد ئابادو داقوق و ئاوەدانی دیکە دەسەڵاتەکەی پەرەی سەندووە. لەمیرە بەناوبانگەکانیان، میر ئەبولفەتح محەمەد کوڕی عەنناز و میر حسام ئەلدەولە و ئەبو شوک و میرسورخاب کوڕی بەدر.