رێکخراوێکی ناحکومی کوردستانیە، بە ژمارە (5542) لە بەرواری 09-06-2005 لە لایەن وەزارەتی ناوخۆی حکومەتی کوردستان مۆڵەتی کارکردنی پێدراوە، بارەگای سەرەکی لە شاری هەولێرە.
ئامانجەکانی ئەم پەیمانگایە بریتییە لە:
ا- گەشەکردنی دیموکراسیەت لە ناو دەزگا فەرمیەکاندا.
ب- ڕێزگرتنی تەواوی مافەکانی مرۆڤ.
ت- بەهێز بوونی پرەنسیپەکانی ئازادی بیرکردنەوە و ڕادەربرِین و تەواوی ئازادییە بنەرِەتییەکان.
ڵ- بەدیهێنان و بە هێزکردنی یەکسانی نێوان پیاو و ئافرەت.
ج- نەهێشتنی هەموو دیاریدەکانی توخمپەرستی و ڕەگەزی و نەژادی و ئایینی و مەزەبی و کۆمەڵایەتی.
چ- ئەنجامدانی هەڵبژاردنە گشتیەکان بە ئاوایەکی ئازاد و بێگەرد و ڕەوا.
ح- بەشداریکردنی فراوانتری لاوان لە پرۆسەکانی هەڵبژاردندا.
زیاتر لە پەنجا ڕاپرسی گرنگی لە بوارە جیاجیاکان ئەنجام داوە. سەرۆکی پەیمانگەکە ئێستا هێمن میرانی یە و ئەندامانی دەستەی کارگێری بریتین لە مەهاباد عەبدوڵلا و نەسرەت سۆفی و سیروان حەمەرەشید و عەبدولوەهاب ئەسعەد. بۆ زانیاری زیاتر سەیری وێب سایتی پەیمانگەی کوردستان بۆ پرسە سیاسییەکان بکە http://www.kipi2005.org