لە زمانی خۆیەوە:
بە بنەچە خەڵکی ڕۆژهەڵاتی کوردستانم، شاری #شنۆ#، بەڵام لە زوویەکەوە لە باشووری کوردستان نیشتەجێ بووین، لە ساڵی 1988 لە شاری #سۆران# چاوەکانم بە ژیان هەڵهێنا. ئێستا بەرەو 10 ساڵ دەچێت نیشتیمانە شیرین و بێ نازەکەم جێهێشتوە و لە وڵاتی دانیماک لەگەڵ بنەماڵەکەم دەژیم.