ئەندامی پەڕڵەمانی ئەڵمانیا لەسەر لیستی پارتی سۆسیالیستی دیموکرات PDS، لە ساڵی 1970 لە ناوچەی گمگیم سەربە شاری مووشی باکووری کوردستان لەدایکبووە، بەردەوام لە دژی ئەوە دەرکەوتووە کە وەکوو پەڕڵەمانتارێکی تورک بناسرێت، لە تەمەنی 10 ساڵییەوە بەهۆی بارودۆخی سیاسی ناچاربووە لەگەڵ خێزانەکەی بۆ ئەڵمانیا کۆچ بکات، لەهەڵبژاردنەکانی ساڵی 2006 لەرۆژهەڵاتی کەناری شار وەکوو پەڕڵەمانتارێک هەڵبژێردرا، لە هەمانکاتیش گوتەبێژی ژنانە لەپەڕڵەمانی بەرلین، ئێستاش خوێندکارە لەبەشی کۆمەڵناسی زانکۆی هومبۆڵدیت. [1]