لە 26-11-1994 دامەزراوە لەریگای وەزارەتی ناوەخۆی حکوومەتی هەریمی کوردستان، ژمارەی ئەئندامانی بەگشتی (376) ئەندامە بە هەردوو ڕەگەزەوە، وەژمارەی ئەندامانی دەسەی کارگیر (7) ئەندامە تاکو ئێستا (3) کۆنفراسی ئەنجام داوە، (3) لق کورتە بالاکانی هەیە وەک لقی کورتە بالاکانی (#دهۆک#+سلێمانی+کرکوک) هەر لەسەرەتاوە بەردەوام بووە لەسەر ئەنجام دانی کاروچالاکیەکانی خۆی وەک کردنوەوە چەندین خولی جۆراو جۆر وەک (کۆمپیوتەر – مۆسیقا – دوورمان – شێوەکاری – کاری دەستی) وە چەندین پێشانگای کردۆتەوە وەک (وێنەکێشان – جل و بەرگ – کاری دەستی) وە هەلساوە بە دامەزراندنی تیپێکی وەرزشی تۆپی پێ وە چەندین یاری ئەنجام داوە لەگەل یانەی هەولیرو تیپی وەرزشی کورتەباڵاکانی لقی #سلێمانی#، وە پێک هێنانی تیپی شانۆی و چەندین شانۆگەری نمایش کردووە لە بۆنەو یادەکان، وە سالانە گەشت و گوزار ئەنجام دەدا بۆ ئەندامان بۆ هاوینە هەوارەکان وە چەندین خێزانی پێک هێناوە لەناو ئەندامان وە چەند پارچە زەویەکی دابین کردووە بۆ ئەندامان و چەندین هاوکاری ماددی ئەندامانی کردووە، وە چەندیم پشتگییر ئەندامان کراوە بۆ دامەزراندیان و جێ بەجێ کردنی ئیش و کارەکنایان لەدام و دەزگاکانی حکوومەت.