لەشاری هەولێر ساڵی 1967 لە گەرەکی خانەقا لەدایک بووە، قۆناغەکانی سەرەتایی وناوەندی و ئامادەیی لە شاری هەولێر تەواو کردووە، لەساڵی 1996 کۆلیژی ئەندازیاری (زانکۆی صلاح الدین) ی تەواو کردووە. وە خێزاندارەو دوومنداڵی هەیە هەردووکیان کوڕن، لەسالی 1996 تاوەکو 1997 لە کەرتی تایبەت کاری کردووە، لەسەرەتای دامەزراندنی لەوەزارەتی شارەوانی/بەرێوەبەرایەتی گشتی پلان دانان و هایکاری دامەزراوە، لەسالی 2003 بووە بە بەرێوەبەری خزمەتگوزاری لە سەرۆکایەتی شارەوانی هەولێر کە ئەو کات (9) بەشی خزمەتگوزاری لە خۆ دەگرت، تاوەکو دامەزراندنی چواربەرێوەبەرایەتی شارەوانی کە لە کۆتایی سالی 2004 دامەزران، وەلەدوای دامەزراندنی ئەم چوار بەرێوەبەرایەتیە بووە بە بەرێوەبەری خزمەتگوزاری لە شارەوانی دوو تاوەکو سالی 2007. وە دوای گۆرانکاری لە سەر سنووری بەرێوەبەرایەتیەکان کرا بە فەرمانی وەزاری ژمارە 173 لە 12-08-2007 سەرۆکایــــــەتی شارەوانی هەولێر بوو بە (6) شارەوانی، وە بە فەرمانی وەزاری ژمارە 178 لە 22-08-2007 بووە بە بەرێوەبەری شارەوانی سێ.