لە زمانی خۆیەوە:
لە بەهاری دژ بە زستانی 1349ی هەتاوی لە شاری #سەقز# لە دایک بووگم. دیارە من باوکم، شەهید عوسمان خۆی وەرزشکار بوو و هەر ئەمە بوو بە هۆی ئەوە من لە مندالیمەوە تێکلاوی ژیانی وەرزش ببم، لە خوی دا ئەمە بۆ منی تەمن 7و8 سالە دەسپێکیکی باشبوو کە بتوانم دەسکەوت و بەر هەمی باشم هەبێت.
سالی 1361ی هەتاوی سالی دەسپێکردنم بە وەرزش بوو، ئەو سالە بوو کە باوکم بە دەستی جەلادانی کورد کوژی کۆماری ئیسلامی لە شاری سەقز لە گەل هاورێی شەهید ئەسەد سولێمانپوور شەهید کران، دایکم بو ئەوەی سەرقالیکم بۆ دروستبکا زۆر هانی دەدام تا بچم بۆ زۆران و زیاتر کاتە بەتالەکانم بە وەرزش پرکەمەوە.
لە سالی 1361 هەتا 1368 لە ئوستانی کوردستان پلەی یەکەمم وەدەست هینا و لە سالی 1369 لە کێبەرکێ هەلبژاردنەکانی ئێران بۆ پالەوانیەتی ئاسیایی لە وڵاتی چین 1990 پلەی پێنجەم هیناییەوە کە بۆ بە هۆی ئەوە لە لایەن کومیسیونی فەنی هەلبژێردرێم بۆ ئوردووی تەدارۆکاتی تیمی مللی ئێران. دوای مانگیک ئامادەکاری بۆ ئەو کێبەرکێیانە بە سەردان گەرامەوە بۆ شاری سەقز کە لە گەرانەوەدا لە لایەن دەزگای ئیتلاعاتی ڕژیمەوە دەسبەسەر کرام. باشترین کاتەکانی تەمەنم لە برواری29/09/1369هەتاوی بۆ ماوەی چووار ساڵ لە بەندیخانەکانی تەبعید کۆماری ئیسلامی لە سەقز ومەشهد و یەزد بەسەر برد کە دوابەدوای وەبەر لێبوردن کەوتنم و ئازاد بوونم لە بەندیخانە لە یەزد بو ماوەوی دوو سال مامەوە بەلام ئیزنی دەرچوونم لە شار نەبوو بێ بەلگەی ئیتلاعات کە هەمان سال واتە 1372 لە کێبەرکی گشتی ئێران بەشداریم کرد و پلەی چوارەمم بۆ شاری یەزد هێنایەوه. دوابەدوای ئەویش سالەکانی 1373و1374 بە هەمان شیوە پلەی چواری کیشوەریم لە ژیانی خۆمدا تۆمار کرد، شایانی باسە چەندین کەرەتیش لە بەندیخانەکاندا بەشداری کێبەرکێیەکانم دەکرد و سەرکەوتنەکانم بە دیاری بۆ هاورێیانم دەهێنایەوه. لە سالی 1375 بووم بە دووهەم بەلام هەرگیز ڕێگایان پێنەدام لە ئوردووی تیمی میللیدا بەشدار بم تەنانەت بە پێ ئوسول و یاسا دەبا نوێنەرایەتی ئێرانم لە دەرەوی ولات بۆ کێبەرکێیک بکردبا کە ئیشتاشی لە گەل بێت بە خۆمەوە نەمبینی بە لام بە خۆشییەوە هیچ کات سەرم لە ئاست داخوازیەکانی کۆماری ئیسلامیدا دانەنواند و ڕێگای ڕێبوارانی ئازادی و دیمۆکراسیم بەر نەدا سەرەرای ئەو هەموو کۆسپانەی لە ڕێگای من و زۆر کەسانی دیکەی وەک من دایاندەنا. هەر بۆیە بە دوای پەنابەریم و نیشتەجێ بوونم لە ولاتی کانەدا ئەو شانازیەم بۆ نیشتمان و گەلەکەم دووپات کردەوهو چەندین کەرەت لە ئوستانی ئونتاریو یەکەم و لە سالی 2002 پلەی دووهەمم لە زۆرانی شان و مل لە ئەم وڵاتەم هینایەوه.