لە 10-12-2007 لەسەر دەستی ژمارەیەک لە گەنجی کارامە و گورجی حاجییاوا دامەزراوە بە پاڵپشتی وەزارەتی وەرزش و لاوان، کارکردن لە فەرهەنگخانە دڵخوازانە (خۆبەخشانە) یە، هەروەها دیاریکردنی ئەو بوارانەی کاری تێدادەکریت بە ویست و ئارەزووی گەنجەکانە و بۆ خۆیان بڕیاردەرن و جێبەجێکارن، بوارەکانیش: ژنپاریزی، ژینگەپاریزی، فەرهەنگی و سەخڵەمییە.