پێکهاتووە لە فیدراسیۆنی ڕێکخراوەکانی کۆمەڵگەی مەدەنی و سەندیکاکانی کرێکاران و ژمارەیەک کەسایەتی کۆمەڵایەتی و ڕۆشنبیران، لە مانگی ئایاری 2007 دامەزراوه، بەوتەی هەڵسوڕاوانی، کاردەکات بۆ چەسپاندنی ئازادی بیرورا و نەهێشتنی گەندەڵی و چاکسازی لە دامودەزگاکانی حکومەت و ناو کۆمەڵگادا.