گەلەری زاموا ماڵی شێوەکارانی کورد گەلەری زاموا ساڵی 1995 دامەزراوە کاری شێوەکارانی کورد نمایش دەکات ئەم خانوە مێژووی دروستکردنەکەی دەگەڕێتەوە بۆ سەرەتاکانی دروست بوونی شاری سلێمانی دەکەوێتە سەنتەری شاری سلێمانی لە ڕابردودا ئەم خانوە شوێنی بیری نوێخوازی و نیشتمان پەروەریی بووە ژیانی خانەوا دەیەکی تیدا گوزراوە ماڵی مامۆستای کوردایەتی و نوسەرو شاعیرو ڕۆمان نوسی گەورەی کورد خوالێخوش بوو (ئیبراهیم ئەحمەد) کەدەکاتە باوکی خاتوو (هێرۆ ئیبراهیم ئە حمەد) ئەرکی سەرپەرشتی کردنی گرتۆتە ئەستۆ وەک دیاریەک بۆ شێوەکاران پێشکەش کراوە لەو ساتەوە بۆتە کۆشکی شێوەکارانی کورد لەدوای ساڵی 1995 ئەم خانوە دەبێتە وەرچەرخانێکی مێژوی هونەری شێوەکاری بۆفەراهەم کردنی کەشێکی هونەری لەبارو پێشاندانی ئەزمونی هونەرمەندان بەدەر لە وەیش دەبێتە شوێنی دیداری هونەرمەندان و ڕَۆشنبیران وە دروستکردنی پەیوەندی هونەری دەرەوەو ناوەوەی کوردستان، بەوهۆیەوە دەبێتە هەوێنی چەند گەلەریەکی تری تایبەتی ەگشتی لەکوردستاندا. ناوی (زاموا) ووشەی (زاموا) واتە بەناوچەی پارێزگای سلێمانی ووتراوە زاموا لەسەردەمی سۆمەری ئەکەدییەکاندا لەهەزارەی سێهەمی پێش زاینیدا نزیکەی (4300)ساڵ بەرلەئیستا زاموا دەڵەتێکی بچووک بووە لەناوچەی دەشتی ڕانیەوە درێژ بۆتەوە بۆ بازیان و پاشان سلێمانی و شارباژێڕو دەشتی شارەزوور وپێنجوێن و ناوچەی سەرتەکی بەمۆ تانزیک زەهاو، وەپایتەختی ووڵاتی (زاموا) لەناوچەی شارەزووربووە وەناسراو ترین و بەهێزترین پاشای ووڵاتی زاموا (ئانوبانینی)بووە. کارکردنو بەردەوام بونمان : گەلەری زاموا زۆرترین بەرهەمی شێوەکارانی لە خۆگرتوە لە (تابلۆ –پەیکەر –سیرامیک –گرافیک) لە ساڵی 1995 تاوەکو ساڵی 2014 پانزە (15) نمایشی کردوە دەیان پێشانگەی تایبەتی و هاوبەش و کۆڕی ڕەخنەیی و سیمینارو چالاکی جۆراو جۆری بۆهونەرمەندانی کوردوعەرەب و شارەکانی کوردستان بە تایبەت و عیراق بە گشتی ئەنجامداوە لە مێژووی (19)ساڵی ڕَبردوی خویدا.نمایشی (2014) وەکو هەموو نمایشەکانی تری بەفۆرموو تەکنیک و شێوازی جۆراو جۆر لەکارکردنی شێوەکارانی کورد یەکێک لە ئامانجە سەرکیەکانی گەلەرییەکە ناساندن و ئاشکرا کردنی توانای شێوەکارانی کوردو نمونەی زیندووی ئاستەکان نمایش دەکات وەکو دەزگایەکی هونەری ڕۆشنبیری پەروەردەی بۆشارەکەمان وەشێوازی کارمان سنوردار نەکردوە لە هەموو شێوازێک کارکردنی تیدادەبینریت. گەلەری زاموا بەکرێ کاری شێوەکاران نمایش ناکات واتا لە فرۆشتنی کارە هونەرییەکاندا پشکی نیەو تاکە گەلەرییە لەناوچەکەدا توانیوێتی بازاڕێک بۆ کاری هونەری دروست بکات و بەبێ هیچ پشکێک وەبەدەیان وبەسەدان تابلۆی تیدا فرۆشراوە وەلە نمایشەکانیدا هەمیشە هەوڵی فرۆشتنیش دەدریت ئەمیش هەوڵێکە کە بەدرێژای مێژووی خۆ ی زاموا بەخشیویتیە هونەرمەندانی بەشداربووی، بەردەوام بوونی گەلەری زاموا لەمێژووی هونەری شێوەکاریدا ڕۆڵ پێگەی تایبەتی خۆی هەیە وناسراوە لەناوچەکەدالە مێژووی (20)ساڵی ڕَابردویدا لەکارە بەردەوامیەکانی تائەم ساتە گەلەری زاموا ڕکەبەری نیەتاکە گەلەرییە کە توانیوێتی ئەو بۆشاییانە بربکاتەو کە گرفتی شێوەکارانی کوردە تاڕادەیەک، زاموا لەلایەن ستافیکەوە بەڕێوەدەبریت کە هەموویان لە بواری هونەری شێوەکاری کاردەکەن و شارەزان بەبەردەوامیش تەنهاو تەنها گەلەرییە لە شاری سلێمانی بە بەردەوام دیواری ژوورەکانی پڕبێت لە لە کاری هونەری شیوەکاران ودەرگای گەلەرییە کەمان کراوەییە بەڕووی بینەرو میوانی بیان و ڕیکخراوەکاندا لە بەیانی کاتژمێر (9) بەیانی تاوەکو کاتژمێر (5)سەرلە ئیوارە کراوەیە.
بەڕێوەبەری گەلەری زاموا دڵشاد بەهادین 20-02-2015