پەيمانگاى تەکنيکى سلێمانى لە ساڵى 1973 لە شاری #سلێمانی# دامەزراوە تا ساڵى 1980–1981 بەردەوام بووە.وە لەگەڵ ڕاگواستنى زانکۆى سلێمانى بۆ پارێزگاى #هەولێر# لە ساڵى 1981 ئەم پەيمانگايەش هەڵوەشايەوەو بەشە زانستييەکانى بەسەر پەيمانگاکانى (موصل وبەغدا و عمارە ) دا دابەشکران ، پاشان بە پێى بڕيارى ژمارە 619 لە بەروارى (22-06-1988) بۆ جارى دووەم دامەزرايەوە ئەمەش بە هەڵوەشاندنەوەى پەيمانگاى تەندرووستيى باڵا ( معهد الصحة العالي ) ى سەربە وەزارەتى تەندرووستيى و دواتر لکاندنى بە دەستەى پەيمانگا تەکنيکييەکانى سەربە وەزارەتى خوێندنى باڵا و توێژينەوەى زانستی[1]