زەینەدین نەجمەدین محەمەد (ناسراو بەدکتۆر ساجد)
سالی 1956 لە گەڕەکی #سەرشەقام#ی سلێمانی لەدایک بووە.
ساڵی 1972 پەیوەندی کردوە بە ڕیزەکانی ڕێکخستنی #کۆمەڵە#وە.
لە5-5-1977 لەلایەن جەلادو سیخورەکانی ڕژێمەوە ئاشکرا بووەو دەستگیر کراوە، پاشان بە پێنج ساڵ و یەک مانگ حکوم دراوەو لەبەندینخانەی ئەبوغرێب توندکراوە، پاشان لە 16-08-1979 بەلێبوردنی گشتی مەرەخەس کراوە.
لە 02-08-1980 چۆتە ڕیزی هێزی پێشمەرگەی کوردوستانەوە وەک کادرێکی کۆمەلە، لەهەرێمی 5ی قەرەداغ کاری کردوەو درێژەی بەخەبات داوەو بووە بەلێپرسراوی ناوجەی بازیان و دواتریش بووە بە ڕابەر سیاسی تیپی 57 سەگرمە.
دوای ڕاپەڕینی ساڵی 1991 لەکۆمیتەی قەرەداغ بووەو پاسان لەساڵی 1994 کراوە بەسەرپەرشتیاری کۆمیتەی ڕێکخستنی تەندروستی.
لەهەڵبژاردنەکانی 1996 دا پلەی ئەندام مەڵبەندی پێ بەخشراوە.
لەهەڵبژاردنەکانی 1999 دا جارێکی تر متمانەی هەڤالانی وەدەست هێنایەوە و کرا بەلێپرسراوی ڕادێوی مەڵبەندی 1 ڕێکخستنی سلێمانی.
لە 18-07-2002 دا بەهەڵبژاردن متمانەی کارگێڕی مەڵبەندی پێ بەخشرا.
لە 16 ی 4 ی 2005 کرا بەئەندامی مەکتەبی ڕێکخستنی #یەکێتی نیشتیمانی کوردستان#.
لەشەوی #19-01-2006# بۆ ئێجگاری سرەوت و بەبێ دەنگی ماڵئاوایی لێ کردین.