شێوەکار دارا عەبدولڕەحمان ساڵی 1973 لە شاری سلێمانی لەدایکبووە، ساڵی 1993 لە پەیمانگای هونەرە جوانەکانی سلێمانی دەرچووە و ساڵی 2003 کۆلیژی هونەری بەشی وێنەکێشانی زانکۆی سلێمانیی تەواوکردووە.
لێپرسراوی بەشی هونەریی بەڕێوبەرایەتی هونەری شێوەکارییە لە سلێمانی، بەشداریی چەندین پێشانگای هاوبەشی کردووە و خاوەنی دوو پێشانگای تایبەتە.