لە ساڵی 1951 لە سلێمانی لەدایکبووە لە ساڵی 1976 دەستی بەکاری هونەری کردووە، لەساڵانی 1977-1979 وەک مامۆستا لە بەشی بایۆلۆژی کۆلیژی زانستی زانکۆی سلێمانیدا دەستبەکاربووە، لەساڵانی 1980 -1984 پیشانگای لە شارەکانی سلێمانی و هەولێرو موسڵ و چەند شارێکی تری عێراقیدا کردۆتەوە، هاوکات چەندین خوێندکار لەسەر دەستی ئەو فێری کاری مۆمیایی بوون، لەساڵی 1985 لەسەر ئاستی سەرجەم دەوڵەتە عەرەبییەکاندا پلەی یەکەمی بەدەستهێناوە، لەساڵانی 1992-2006 بەردەوام پیشانگای لە شاری سلێمانیدا کردۆتەوە.