یەکێک لە ئەشکەوتە قووڵەکانی کوردستانە کە لە تەنگی کانگاوی دێی ئاوبارە لە بەشی چلچەمەی شاری دیواندەرە لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان هەڵکەوتووە. هێشتا هیچ لێکۆڵینەوەیەکی زانستی ئەوتۆ لە سەر چۆنیەتیی دروستبوون و مەودای ئەم ئەشکەوتە ئەنجام نەدراوە. بەڵام دانیشتوانی ناوچەکە مەودای ئەم کوولە بە 3.5 تا 4 کیلۆمتر مەزەندە دەکەن.