ساڵی 2006 دامەزراوە، پێکهاتەیەکی ئارەزوومەندانەیە بۆ سەرجەم چین و توێژەکانی کۆمەڵگای کوردستان، دەیەوێت شاخەوانی وەک وەرزشێک و بنەمایەک بۆ لەش ساغی و ڕەوشت بەرزی و خۆڕاگری بکاتە کلتوورێکی باوی نێو کۆمەڵگای کوردەواری، ئێستا بارەگایەکەی لەهەولێری پایتەختە، بەدرۆشمی"باخۆڕاگری لەچیایەکانمان فێربین"، کارەکانی ئەنجام دەدات.
ئامانجەکانی فیدراسیۆن:
1 ناساندن و پەرەپێدان و سەرپەرشتیکردنی وەرزشەکانی شاخەوانیی لەکوردستان.
2 بەمیللی کردنی شاخەوانی لەکوردستان.
3 هەوڵدان بۆ گشتگیرکردنی ئەو وەرزشانەی دەبنە مایەی ساخی و شادومانی کۆمەڵگە.
4 پڕکردنەوەی کاتی پشوو بەوەرزشێکی جەستەیی و دەروونی.
5 پاراستنی کۆمەڵگە، بەتایبەتیش چینی گەنجان لەتووشبوون بەهەندێک پەتای مەترسیداری وەک ماددە بێهۆشکەرەکان.
6 پڕکردنەوەی بۆشایی وەرزشی بۆ هەموو چین و توێژەکانی نێو کۆمەڵگە.
7 پێکهێنانی تیپەکانی میللی شاخەوانیی کوردستان و بەشداریکردن لەخول و پێشبڕکێی ناوخۆو دەرەوەدا.
8 ناساندنی سروشتی جوان و شوێنە گەشت و گوزارییەکانی کوردستان و پەرەپێدانی فەرهەنگی چوونیەتی سوود وەرگرتن و پاراستنی ژینگەی کوردستان.