چاوی خەڵک، ماڵپەرێکی ڕۆژنامەوانی گشتی سەربەخۆیە، لە ئازاری 2008 دەستی بە بڵاوکردنەوەی بابەتەکانی کردووە و بایەخدەدات بەخستنەرووی ئەو دیاردەو کێشە و ڕووداوانەی کە پەیوەستن بە ژیانی سیاسی، ئابوری، کۆمەڵایەتی... خەڵکی هەرێمی کوردستانەوە.
دارایی و سەرپەرشتیاری چاوی خەڵک:
چاوی خەڵک، یەکێکە لەپرۆژەکانی کۆمەڵەی خەڵک بۆ گەشەپێدان (PDA) و لەلایەن کۆمەڵەوە دارایی بۆ دابیندەکرێت و سەرپەرشتیدەکرێت.
کۆمەڵەی خەڵک بۆ گەشەپێدان (PDA)، ڕێکخراوێکی ناحکومی سەربەخۆی قازانجنەویستە و لەبواری گەشەپێدانی کۆمەڵدا کاردەکات، لەساڵی 2004ـەوە دەستکراوە بە دامەزراندنی وەک بەشێک لەپرۆسەی بەخۆماڵیکردنی چالاکییە مەدەنییەکانی بەرنامەی گەشەپێدانی کۆمەڵ لەرێکخراوی فریاگوزاری گەلی نەرویجی (NPA) و لەساڵی 2007ـدا مۆڵەتی فەرمی کارکردنی وەرگرتووە و تائێستا چەندین پرۆژەی جۆراوجۆی جێبەجێکردوە.
(PDA) کاردەکات لەبوارەکانی (گەنجان، ژنان، مافەکانی مرۆڤ، ئازادی ڕادەربڕین و بەشداری و گەشەپێدانی کەلتوور)، تائێستا زیاتر لەسەدان پرۆژەی کۆمەڵایەتی و مەدەنی و بەهێزکردنی توانایی پێشکەشکردووە بەرێکخراوە ناوخۆییەکان و دامەزراوەکانی حکومەتی هەرێمی کوردستان عێراق.