یەکێکە لە دەرهێنەرە ناودار و سەرکەوتووەکانی کوردستان و ئێران، ساڵی 1949 لە شاری نەجەف ئابادی سەر بە پارێزگای ئیسفەهان لە دایک بووە، ساڵی 1975 وەکوو ڕخنەگری سینەما دەستی بە چالاکی هونەری کرد، پاشان بە یاریدەدەری دەرهێنەری و سازکردنی کوورتە فیلمەکان بۆ بنکەی بارهێنانی هزری منداڵان و مێرمنداڵانی ئێران و دەرهێنەری زیاتر لە 10 فیلمی بڵیندی سینەمایی و زنجیرە درامای تەلەفیزیۆنی هاتە ناو دنیای سینەمای پیشەییەوە. کە بریتین لە: فیلمە سینەماییەکانی تاتورە 1983، بی بی چلچلە 1984، گاویار 1988، شکا خاموش 1990، سبح ڕوز بعد 1992، شەرم 1993، نان و شیعر 1994، بە خاتر هانیە 1995، خواهران غەریب 1995، شب یلدا 2000، گوڵی یەخ 2004، نوکی بورج 2005، زنجیرە درامای چیرۆکەکانی مەجید و زنجیرە درامای سەری نەخ.