ساڵی 1964 لە شاری #سنە# لە دایک بووە. مەستەری ئەدەبیاتی شانۆیی لە کولێژی هونەرە جوانەکانی تاران وەرگرتووە. ساڵی 1988 بە یاریدەدەری شانۆ دەستی بە چالاکی هونەری خۆی کردووە و تاکوو ئێستا لە بەشی شانۆنامەنووسی، دەرهێنەری و دیزاینی شانۆ ئەم شانۆگەریانەی پشکەش کردووە، کە بریتین لە:
شانۆنامەنووسی: در فراغ فرهاد واتە لە دووری فەرهاد، سی اسفندد سال کبیسە واتە سی مانگی ڕەشەمە ساڵی کەبیسە، نخل و کوسە واتە داری نەخل و کوسە، سر بە ازای سرنیزە واتە سەر بە جیاتی سەرنێزە و هەروەها چەندین سەحنەی شانۆنامەی دیکە.
دەرهێنەری: در فراغ فرهاد واتە لە دووری فەرهاد، پیش از حزور یلدا واتە پێش لە حوزوری یەڵدا ساڵی 2000 و 2001، سر بە ازای سرنیزە واتە سەر بە جیاتی سەرنێزە ساڵی 2004، شانۆگەری تانگوی تخم مرغ داغ واتە تانگۆی هیڵکەی کوڵاو لە نووسینی ئەکبەر ڕادی ساڵی 2002 و شانۆگەری لاموزیکا ساڵی 2003.
دیزاینی سەحنەی زیاتر لە 20 شانۆگەری لەوانە: چیزی یادم نمی اید واتە شتێک نایەتەوە یادم، هفت کردار واتە حەوت کردار، لچک گلی واتە لەچکە گوڵی.