زانکۆیەکی وەقفی قازانج نەویستە، پرۆفیسۆر دکتۆر علی محی الدین قەرەداغی دایمەزراندووە و لەژێر سەرپەرشتی وەزارەتی خوێندنی باڵاو توێژینەوەی زانستی حکومەتی هەرێمی کوردستانی عێراقدایە، کە بە فەرمی دانی بە بڕوانامەکانیدا ناوە.
زانکۆی گەشەپێدانی مرۆیی، لەڕۆژی 16ی کانونی یەکەمی ساڵی 2008دا دامەزراوە و مۆڵەتی فەرمی لەوەزارەتی خوێندنی باڵاو توێژینەوەی زانستی حکومەتی هەرێمی کوردستانی عێراق وەرگرتووە بەبڕیاری ژمارە (3/19211) و لە بەرواری 27 کانونی یەکەمی 2008دا کراوەتەوە، هەروەها وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی حکومەتی عێراقی فیدڕاڵ، بە بڕیاڕی ژمارە (5/9667) لە بەرواری (2013/5/20) دانی بە بڕوانامەکانیدا ناوە.
خوێندنی ئەکادیمی لەم زانکۆیەدا لەساڵی خوێندنی 2008-2009 دەستی پێکردووە، کە لە یەکەم ساڵی خوێندندا (379) خوێندکاری لەخۆگرتبوو لە چوارچێوەی سێ کۆلێجدا، کە لە کامپی یەک لە قەرەداغ دەیانخوێند، پاش ئەوەش ساڵ لە دوای ساڵ بەردەوام بووە لە فراوانکردن و پەرەپێدانی کۆلێج و بەشەکانی بە شێوەیەک لەئێستادا (16) بەشی لە چوارچێوەی (4) کۆلێجدا هەیە، هەروەها ژمارەی کامپەکانی زانکۆ لە سنوری پارێزگای سلێمانی بۆ2 کامپ زیادی کردووە کە بریتین لە :
- کامپی یەک لە قەرەداغ.
- کامپی دوو لە بناری گۆیژە.
داهاتەکانی زانکۆ:
هەموو داهاتەکانی زانکۆ بریتیە لەو بڕە پارەیەی کە لە بەرامبەر دابینکردنی پێداویستیەکانی خوێندن لە خوێندکاران وەردەگیرێت، کە ئەمەش بۆ خزمەتی زانکۆ خۆیەتی و تەنها لەپەرەپێدانیدا خەرج دەکرێت.
بەها بنەڕەتیەکانی زانکۆ:
زانکۆی گەشەپێدانی مرۆیی هەوڵی بەدیهێنانی پەیام و ئامانجەکانی خۆی دەدات لەڕێی ئەم کۆمەڵە بەها بنەڕەتیانەی خوارەوە:
1-پابەندبوونی ڕەوشتی و کۆمەڵایەتی: زانکۆ پابەندبوونی خۆی بەو پابەندیە کۆمەڵایەتی و ڕەوشتیە باڵایانەوە ڕادەگەیەنێت کە لەگەڵ مرۆڤایەتیە باڵاکاندا دەگونجێت.
2-ژینگەو پراکتیکی زانستی: زانکۆ پابەندە بە دابینکردنی ئەو ژینگە زانستیەی کە لەسەر هاندانی بیرکردنەوەی پێشکەوتنخوازانە و شارەزایی لە تەکنیکەکانی سەردەم دامەزراوە، هەروەها بایەخ بەلایەنی کرداری و پراکتیکی هەموو بوارێکی پسپۆڕی دەدات، چونکە زانستی بەسوود ئەو زانستەیە کە شیاوی پراکتیکەکردنە.
3- داهێنان و لێزانی: زانکۆ هەموو هەوڵەکانی خۆی لەپێناوی بەدیهێنانی داهێناندا دەخاتە گەڕ و چاودێری و پشتگیری نوێبوونەوه دەکات لەڕێڕەوی خۆیدا بەرەو ناوازەیی زانستی، هەروەها هەوڵ دەدات کە ڕۆشنبیری باشتر و و لێزانی و باش ئەنجامدان بچەسپێنێت و گەشە بە توانا و شارەزاییەکان بدات و پشتگیریی بەهرەمەندان بکات.
4- باشی: زانکۆ پابەندە بە چەندین پێوەری زانستی و پەروەردەیی ئاست بەرزەوە و هەمیشە لەهەوڵی پەرەپێدانی پرۆسەی پەروەردەیی و توێژینەوەی زانستیدایە بەجۆرێک کە لە خزمەتی کۆمەڵگەدا بێت.
5-خزمەتکردنی کۆمەڵگە: زانکۆ هەوڵی پتەوکردنی پەیوەندیەکانی خۆی لەگەڵ کۆمەڵگە و دەزگاکانیدا دەدات و پێداگری دەکات لەسەر خزمەتکردنی کۆمەڵگە و پەرەپێدانی و بە زانیاری کردن و خۆشگوزەرانکردنی.
6-دیدگای جیهانی و مرۆڤایەتی: لەو دەمەدا کە زانکۆ پشت بە بەها ئیسلامیەکانی دەبەستێت، لەهەمان کاتدا ڕەهەندی جیهانی پەیامەکەی فەرامۆش ناکات کەخۆی لەڕێزگرتنی ئەوانی تر و ڕۆشنبیریە جیاوازەکانیاندا دەبینێتەوە، هەروەها ئەو ڕەهەندە مرۆڤایەتیەی کەخۆی لەخزمەتکردنی مرۆڤدا دەبینێتەوە وەک مرۆڤ و ڕەهەندی ئەو ژینگەیەی کە تیایدا دەژی، کە ئەویش بریتیە لەو بنچینەیەی کەلێوەی دروست بووە و بۆی دەگەڕێتەوە.
7-ئازادی ئەکادیمی: زانکۆ هانی کرانەوە و دیالۆگ و دادپەروەریی و ئازادی ئەکادیمی دەدات.
8-پێشەوایەتی و هاوکاری: زانکۆ هەوڵی چەسپاندنی کاری بەکۆمەڵ و لێبوردەیی و چاوکردن له پێشەوا دەدات.
9-گرتنەبەری پەیڕەوی خوێندنی بەردەوام و جۆراوجۆر: زانکۆ پەیڕەوی خوێندنی بەردەوامی گرتۆتە بەر لەڕێی هاندانی دەرچووانی بۆ تەواوکردنی خوێندنی باڵا و مەشق و سازدانی هەمیشەیی.
10-هاوبەشی و پەیوەندی لەگەڵ دەزگاکانی کۆمەڵگەی مەدەنی و حکومی و نێودەوڵەتی: زانکۆ هەوڵ دەدات کەهاوکاری و پەیوەندی و هاوبەشی لەگەڵ گشت دەزگاکانی کۆمەڵگەی مەدەنی و حکومی و نێودەوڵەتیدا بهێنێتە کایەوە لەپێناو بەدیهێنانی پەیام و ئامانجەکانیدا.
11-لێپرسینەوە و کاری دەزگایی: هەستکردن بەبەرپرسیارێتی دەزگایی و لێپرسینەوە، دوو مەرجی سەرەکین بۆ ئەوەی زانکۆ پەیام و ئامانجەکانی