لە ساڵی (1950) لە سلێمانی لەدایکبووە، باکالۆریۆسی هەیە لە (زمان و ئەدەبی کوردی) دا و ماستەری هەیە لە (هۆنراوەی منداڵانی کورد بۆ یەکەمجار وەک نامەی ئەکادیمی لە کوردستانی گەورەدا (1999) و دکتۆرای هەیە لە (ئەدەبی کوردیدا لەسەر سەجادی و بەرهەمەکانی خوێندنەوەیەکی ڕەخنەیی شیکاری (2006) ئێستاش مامۆستایە لەکۆلێژی پەروەردەی کەلار، دکتۆر خاوەنی چەندان نووسینی بەپێز و چاوپێکەوتنە لە ڕۆژنامە و بڵاوکراوەکاندا.