ساڵی 1960 لە #کەرکووک# لەدایک بووە. لە 1980 دا پێوەندییکردووە بەڕێکخستنەکانی (کۆمەڵەی ڕەنجدەرانی کوردستان) ەوە، کە ئەو دەمانە خوێندکاری ئامادەیی بووە.پاشان لە 1982 ئامادەیی کشتوکاڵی لەکەرکووک تەواوکردووە. ساڵی 1981 خێزانی پێکەوەناوە و دوو منداڵی لەپاش خۆی جێهێشتووە.
ساڵی 1983 لەکەرتی سێی شەهیدان لەتیپی 21ی کەرکووک بووە بەپێشمەرگە و لە 1985 گواستراوەتەوە بۆ تیپی 25ی خاڵخالان و ساڵێک دواتر بووەتە حاکمی شۆڕش لەسنووری تیپی 25ی خاڵخالان.بەشداری زۆربەی داستانەکانی (ی.ن.ک)ی کردووە، لەوانە: شەڕ و نەبەردییەکانی سنووری کەرکووک و کێوەڕەش و دۆڵی پڵینگان و دابان- هەلاج و قەیوان- ماوەت و داستانی ڕزگاریی و شەڕەکانی بەرگریکردن لەسەرکردایەتی لەناوچەی دۆڵی جافایەتی و سەرگەڵوو-بەرگەڵوو.
لەپاش ئەنفال وەک پێشمەرگەیەکی پارتیزان ماوەتەوە. لەشەوی 23\24-09-1988 لەبناری خاڵخالان دەگاتە کاروانی گیانبەخشانی کوردستان.