یەکێک لە کۆنە خەباتکارانی کۆماری کوردستان لە مەهاباد لە ساڵی 1946 بوو. ئەو هەموو ژیانی خۆی لە پێناوی دۆزی کورد دانا و ماوەیەکی دوور و درێژ بێ وچان خەباتی کرد. قادر دەباخی یەکێک لە چەند دامەزرێنەری کۆمەڵەی ژیانەوەی کورد یان ژێکاف بوو، کە دواتر بوو بە ئەندامی پارتی دێموکراتی کوردستان-ئێران. ئەو زیاتر لە 10 ساڵی کۆتایی ژیانی خۆی لە لەندەن بەسەر برد وە لەندەن وەکوو شوێنی دوورخستنەوە بۆ ئەو وابوو؛ مامە قالە هەر لەم شارەش مایەوە و پاش چەند ساڵ بەربەرەکانێ لەگەل نەخۆشی لە 26ی فێبریەی 2009 دا کۆچی دوایی کرد. مامە قالە دوایین ئەندامی ژێکاف بوو وە بە مەرگی ئەو دوایین کەسی دامەزرێنەری ئەم پارتە ماڵاوایی لە ژیان کرد.
قادری دەبباغی کەسایەتی سیاسی و ئەدەبی شاری سەقز بووە و وەکوو تێکۆشەرێکی سیاسی و ئەدەبی چەندین بەرهەمی جۆراوجۆری چاپ و بڵاو کردۆتەوە.