لە دەڤەری دهۆک لەدایک بووە ئێستا یەکێک لەخانمە ئەکتیڤ و دیارەکانی کوردە لە ئەوروپا و لەبارەی ژیانی تایبەتی خۆشی رایگەیاند ژیانی خۆی لە چوار جێگە و بەچوار قۆناغ تێپەڕیوە وەک دهۆک و باتیف و گوند و ئەوروپا بەڵام وەک دەڵێت قۆناغی ژیانم لەگوند جوانترین قۆناغەکانی ژیانم بووە ئەو جگە لەوەی کە ئێستا یەکێک لە شاعیرە دیارەکانی کوردە و هۆزانەکانی بۆ چەند زمانێکنی دنیا وەرگێڕدراوە بەڵام سەلوى وەک خۆی دەڵێت بەدوریش نەبووە لەکاری سیاسی و ریکخراوەی لەساڵەکانی 1980 ئەندامی لقی دهۆکی یەکێتی قوتابیان و لاوان بووم زۆرکاتیش لە چالاکییەکانی پێشمەرگەدا بەشداریم هەبووە بۆیەش لەساڵی 1984 لەلایەن سەرۆکی هەرێمی کوردستانەوە سوپاس نامەیەکم ئاراستە کراوە و بەهۆی ئەو چالاکییە سیاسیانەش لەلایەن رژێمی سەدامەوە زۆرجار دەست بەسەر کراوم. بەڵام ئەوەی تاکو ئەمرۆش لەڕوی هەڵوێستە نەتەوەییەکانی خانەوادەکەیەوە ئازاری دەدات شوێن بزرکردنی باوکیەتی لەلایەن رژێمی بەعسەوەئەوەی تاکو ئێستاش ئازارم دەدات شوێن بزرکردنی باوکمە کە لەگەڵ 15 هەڤاڵیدا لەلایەن رژێمی بەعسەوە بەهۆی کوردایەتی دەستگیرکران و تاکو ئێستاش نازانم گۆڕی باوکم لەکوێیە.
ئەو چالاکیانەش کە سەلوى گولى بەشداری تێداکردووە لە سالی 2008 لە 26 نوڤمبر لە کونست موزیوم لە گوتنبورگ ئەدبیات سویدی سەلوى گولى وەک هوزانڤانێکی کورد بەشداری پروگرامێکى شعر خوێندنەوە بووە کە 3 شاعیری عةرب و چواری سویدی لە سوید و دانماک و فلندابەشداربون هەروەها لە بەغداد کافی پوێسی فستیڤال لە 7 سپتێمبر 2008 لە ستوکهولم/تێنستێ بیبلیوتێک سلوى وەک نوێنەری زمانی کوردی بەشداری ئەو فستیڤاڵە بوو و چەند هۆنراوەیەکی بە زمانی کوردی خوێندەوە و لە هەمان کاتدا شاعیری عەرب جاسم محەمەد هۆنراوەیەکی سەلوی ى بە سویدی خوێندەوە ئەو فستیفاڵەش بەزمانەکانی کوردی و عةرەبی و سویدی و فارسی و صینی و رومانی بەڕێوەچوو شاعیرە بەشداربووەکانیش پێک هاتبون لە شاعیرانی دیمشق و مەغرب و ئیران و صین و روم ئەوانەی کە هەر لە سوید دەژین، ئەو لەبارەی بەرهەمە چاپکراوەکانیشی وتی ئەو پەرتوکانەم کە چاپکراون بریتین لە 1/سەفەرا خونێت خەما من 2/سورە برینا شەڤا من 3/ب عە رەبی همووم احلامی 4 دواپەڕتوکیشم بەناوی شەف شاهدە کە لە چاپخانەی ئافئستا لە استنبول بە پیتی لاتینی چاپکراوه. هەروەها ئەو کتێبانەشی کە ئێستا لەژێر چاپکردندایە رۆمانێکی لە سویدی بو کوردی و دیوانبَکی کوردیە بە پیتی لاتینی.