ناو: شاخەوان
ناوی باوک: حەمەڕەزا ئیبراهیم
شوێنی لەدایک بوون: سلێمانی
لە دایکبووی شاری #سلێمانی#یە و قۆناغی خوێندنی سەرەتایی و ناوەندیی و ئامادەیی لە سلێمانی خوێندووە. هەر لە منداڵییەوە ئارەزووی گۆرانی وتنی هەبووە و بۆ یەکەمجار لە قۆناغی شەشی سەرەتاییدا دەستی بە گۆرانی وتن کردووە و لە زۆربەی چالاکییەکانی خوێندنگەکەیدا بەشداربووە.
ساڵی 1992 بۆ یەکەمجار لەسەر شانۆ لە یەکێک لە بۆنەکاندا گۆرانی وتووە و بە گۆرانی (تۆبەڵێنم پێ بدە) کە بەرهەمی مامۆستا محەمەدی ماملێیە بەشداری کردووە.
ئەم بەشداری کردنەش دەگەڕێتەوە بۆ کچە هونەرمەندی گۆرانیبێژ #پەیمان عومەر# کە ئەوکات مامۆستای شاخەوان بووە لە وانەی سروود لە خوێندنگەی بڵندی سەرەتایی.
ساڵی 1997 یەکەم بەرهەمی خۆی بەناوی (شەوی شادی) کە لە ئاواز و هۆنراوەی (ئازاد کەریم) و دابەشکردنی (عادل حەسەن) ە تۆمار دەکات.
ساڵی 2000 دووەم بەرهەم بە ناوی (یارە ئازیزەکەم) کە لە ئاواز و هۆنراوەی (ئازاد کەریم) دابەشکردنی (عادل حەسەن) ە تۆمار دەکات.
دواتر ساڵی 2002 سێیەم بەرهەمی بەناوی دیدار لە ئاوازی فۆلکلۆر و هۆنراوەی (ئەحمەد محەمەد) و موزیک (هێرش عەبدول ڕەحمان) ە تۆمار دەکات.
دواجاریش شاخەوان یەکەم سی دی خۆی بە ناوی (فرمێسک) تۆمار دەکات و لە ساڵی 2009 بڵاوی دەکاتەوە.
هونەرمەند شاخەوان لە ساڵی 2015 بەرهەمێکی تر تۆماردەکات بەکلیپ بەناوی (بێ وەفا) ئاواز و دابەشکردنی (ڕۆژ کەریم) شاخەوان ئێستا (2018) خاوەنی 7 بەرهەمە و شەش بەرهەمیانی کلیپکردووە، دوو لەو بەرهەمانەی لە ئاوازی خۆیانە، کە بریتین لە (فرمێسک، هانێ گوڵ) .
لە ساڵی 2009 لە شاری (یۆتۆبۆری) لە وڵاتی (سوید) لەگەڵ هونەرمەندان (نەورۆز کەمال، شاخەوان حەسەن، ئەژین بەکر، سیروان ئەمین) گرووپی هونەری #شەپۆل موسیک#یان دامەزراندووە، لە بۆنە نەتەوەیی و نیشتمانییە کوردییەکاندا ئاهەنگ دەگێڕن، ئەم گرووپە ناوبانگێکی باشی هەیە چونکە خاوەنی ستایلێکی تایبەت بەخۆیانن، وە زیاتر گۆرانییە فۆلکلۆریەکان زیندودەکەنەوە، بۆیە ئاهەنگەکانیان بەشداربوییەکی زۆر ئامادەی دەبن.
گرووپی (شەپۆل موسیک) ساڵی 2015 داهاتی یەکێک لە ئاهەنگەکانیان ناردەوە بۆ کوردستان بۆ منداڵانی شەهید لە شارەدێی #ڕانیە# و وە هەندێکیشی وەک کۆمەک بۆ چەند ماڵەهەژار و خاوەن شەهید لە سلێمانی، کۆمیتەی شەهیدان لە کوردستان خۆیان هەستان بەدابەش کردنی ئەو هاوکاریە. [1]